بۆ په‌یامه‌که‌ى بارزانى و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، وه‌زاره‌تى ڕۆشبیری، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌باره‌ى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتیى ، راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا له سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین په‌یامى روه‌و ئاشتى و یه‌کڕیزى ئاراسته‌ى میدیاکانیان بکه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" وێڕاى ده‌ستخۆشى و سوپاسگوزاریمان، بۆ هه‌ڵوێستى مه‌سعود بارزانى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ، به ھه‌لى ده‌زانین له یادى 123 ھه‌مین ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا و له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و دو په‌یامه، ژماره‌یه‌ک پێشنیار بخه‌نه‌ڕوو".
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى داواى له سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کان کردوه، له ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریى کوردی، په‌یام و بڕیارى خۆیان ئاراسته‌ى میدیاکانیان بکه‌ن.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان:
بۆ به‌ڕێزان گشت لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان و
رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندکارانى ئازیز.
بابه‌ت/ په‌یامى میدیایى هاوسه‌نگ و سه‌نگین
راگه‌یه‌نراوى باره‌گاى بارزانى که له 20ى (نیسان/،4)ى 2021دا بڵاوکرایه‌وه و تایبه‌ت بو به په‌یامى کاک مه‌سعود بارزانى بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و میدیایى پارتى دیموکراتى کوردستان، که له‌ناوه‌ڕۆکیدا به‌ڕێزیان فه‌رمانى به‌و ده‌زگایانه کردوه، خۆیان به دور بگرن له دیارده‌ى ناپه‌سه‌ندى به‌کارهێنانى زمانى زبر له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. ھه‌روه‌ھا به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى وبه‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌یادى ١٢٣ ساله‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ریى کوردی‌دا، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه، داوا ده‌کات ڕۆژنامه‌نوسان پابه‌ندى ئیتیکى کارى ڕۆژنامه‌وانى بن و بابه‌تیانه‌و پیشه‌ییانه ئه‌رکه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن و دوربکه‌ونه‌وه له زمانى ته‌شھیر و ھاندانى توندوتیژی.
ئێمه وێڕاى ده‌ستخۆشى و سوپاسگوزاریمان، بۆ ئه‌م دو هه‌ڵوێسته، به ھه‌لى ده‌زانین له یادى 123 ھه‌مین ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌م دو په‌یامه، ئه‌م پێشنیارانه بۆ ھه‌مو لایه‌ک بخه‌ینه‌ڕو.
یه‌که‌م: گشت لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان (ئه‌وانه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش که ئۆپۆزسیۆنن) به‌هه‌مانشێوه فه‌رمان به ده‌زگا میدیاییه‌کانیان بکه‌ن که دور بکه‌ونه‌وه له شێوازى ناشارستانى کارى میدیایى و به ته‌واوى ڕه‌چاوى پێوه‌ره جیهانى و ناوخۆکانى کارى رۆژنامه‌نوسى و ڕاگه‌یاندکارى بکه‌ن، به تایبه‌تیش ڕه‌چاوى یاسا و ڕێنماییه به‌رکاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق بکه‌ن.
دوه‌م : وا باشتره گشت حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى خۆیان به ئاقارى پاراستنى یه‌کڕیزى نیشتمانى و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵگاى کوردستانه‌وه هانبده‌ن و ئاراسته‌یان بکه‌ن و دوریان بخه‌نه‌وه له‌هه‌مو جۆره دیارده‌یه‌کى توندڕه‌وى و سڕینه‌وه‌ى یه‌کترى و بێ ڕێزیکردن به نه‌ته‌وه‌و مێژوى کوردستان و سه‌روه‌رییه‌کانی.
سێیه‌م : که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنیش پابه‌ندى ئیتیک و موڕاڵى رۆژنامه‌وانى بن و ڕێز له ئادابى گشتى و ڕه‌وشتى به‌رزى کورده‌وارى بگرن و نه‌بنه ھۆکار بۆ زیاد بونى توند‌و تیژى و کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی.
پێوسته ھه‌موان به‌تایبه‌ت لایه‌نه سیاسیه‌کان دور که‌ونه‌وه له ھاندان و پشتگیرى کردنى ئه‌و سایت و لاپه‌ڕه‌و ڕایه‌ڵه ئه‌لیکترۆنییانه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى که خه‌ریکى ته‌شھیر و سوک کردنى به‌ھاکانى کۆمه‌ڵگان که زۆربه‌یان سێیبه‌ر و ھه‌ڵگرى بیر‌و باوه‌ڕى لایه‌نه سیاسیه‌کانن، به‌بێ جیاوازی، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان ھه‌میشه پشتگیرى له فراوانکردنى پانتایى زیاترى ئازادى ڕاده‌ربرین و کارى راگه‌یاندن ده‌کات.
ئێمه جارێکى تر وێڕاى ده‌ستخۆشى له بڕیار و په‌یامى کاک مه‌سعود بارزانى و کاک کۆسره‌ت، داوا له سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین له ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریى کوردی، په‌یام و بڕیارى خۆیان ئاراسته‌ى میدیاکانیان بکه‌ن، په‌یامێک روه‌و ئاشته‌وایى و یه‌کڕیزى و پاراستنى به‌ھا به‌رزه‌کانى کورده‌وارى بێت، چونکه به ڕاست ھه‌رێمى کوردستان و ھه‌مو لایه‌ک له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کى ڕاسته‌قینه داین.
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان
22-4-2021