تورکیا ٧ کم دیكە هاتە خاكی هەرێمی کوردستانەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سووپای تورکیا ناوچەی زاب و کانی ماسی بۆردومان دەکات و بە قوڵای ٧ کم لەو قٶڵەشەوە پێشڕەوی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد.
شەوی رابردوو بە بۆردومانی فڕۆکەوانی و تۆپباران دەستی پێکردو، دواتر پێشڕەوی کرد و دوو ناوچەی بەرزی کاننی ماسی دەستگیرکردووە.
وەک سەرچاوە ئیدارییەکانی ئەو ناوچەیە ئاماژەی بۆ دەکەن هێڕشەکان نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی کانی ماسی.
ئەم لەشکرکێشیە نوێیەی تورکیا دوای هێرشی پێشووی چیای گارەو پێشتریش ناوچەی حەفاتنن دێت کە سوپای تورکیا بە تایبەتی لە قوڵی حەفاتنین و زاخۆوە چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
توركیا لەچەند ساڵی رابردوودا بەنزیكەی 35كم هاتۆتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، سەرەرای بریاری پەرلەمانی كوردستان لەسەر دەركردنی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێم، بەڵام تاكو ئێستا حكومەت هیچ بریارێكی لەو بارەیەوە نەداوە.
