وه‌زیرى کۆچى عێراق: تا دوو مانگى دیکه‌ هاوکارى پێشکه‌ش به‌ئاواره‌کان ناکه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، 39 هه‌زار خێزانى ئاواره‌ له‌ناو کامپه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه‌، تا مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌ته‌که‌یان هیچ هاوکارییه‌ک پێشکه‌ش به‌ ئاواره‌کان ناکات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى نیسانى 2021، ئیڤان فایه‌ق وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق راگه‌یاند، بودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان له‌ 225 ملیار دیناره‌وه‌ بۆ 89 ملیار دینار که‌مکراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ناتوانن هیچ هاوکارییه‌ک پێشکه‌ش به‌ ئاواره‌کان بکه‌ن.
ئیڤان فایه‌ق راشیگه‌یاند:" بڕیاربوو چه‌ند هاوکاریه‌ک پێشکه‌ش به‌ ئاواره‌کان بکرێت، وه‌ک پێدانى بڕى یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار دینار و خۆراک و پاره‌ى گواستنه‌وه‌ و کاره‌بار و ئاو، به‌ڵام له‌ ئێستادا راگیراون".

له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانى داعش، ژماره‌یه‌کى زۆر خێزانى ئاواره‌ زۆرى ئاواره‌کان له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه‌ روویان له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد و له‌ که‌مپه‌کاندا نیشته‌جێبوون، له‌ ئێستاشدا حکومه‌تى فیدراڵى هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌دات بۆ ناوچه‌کانى خۆیان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار