نرخی بهرمیلێك نهوتی خاو 66 دۆلاری تێپەڕاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 11 سەنتە، هەروەها نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە 62 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هەفتەی رابردو لەگەڵ بەکارهێنانی ڤاکسین لەوڵاتانی جیهان و ئەگەری دوبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییە پیشەسازییەکان، بەهای نەوت بەڕێژەیەکی 5% بەرزبوەوە.
لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.
ماوهی چهند مانگێكه نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان بهرزبوونهوهی بهخۆیهوه بهجۆرێك چهند رۆژێكه له سهرو 60 دۆلارهوه مامهڵهی پێوه دهكرێت.

بابهتی پهیوهندیدار