عێراق: 22 هاوپەیمانی و 357 حزب خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمارکردوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تائێستا 22 هاوپەیمانی و 357 حزب خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق تۆمارکردوە.

جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمرۆ یەكشەممە 25نیسانی 2021 لەلێدوانێکدا رایگەیاند، "تائێستا 357 حزب و 22 هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمارکراون، هەروەها 169 ژن  وەک کاندید بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکە ناویان تۆمارکردوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها ئەو حزبانەی مۆڵەتی دامەزراندنیان هەیە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردندا هەیە و تائێستاش 847 کەسیش وەک کاندید بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکە ناویان تۆمارکردوە.

پێشوتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەراگەیەنراوێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکردبوو، بەگوێرەی خشتەی پەسەندکراوی کۆمسیۆن بۆ تەواوکردنی کارەکان، 1ی ئایار دوا وادەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە کاندید بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار