ئەمرۆ چوار وەزارەت موچە وەردەگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بەپێی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی و دارایی و ئابوری، ناوخۆ، زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن، لیوای نەوت و70 و 80 و رەگەزنامە موچە وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچە،  ئەمرۆ یەكشەممە 25 نیسانی 2021 موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن، لیوای نەوت و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان بە پێی میکانیزمی مانگی پێشو دەستپێدەکات .

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، 25ی نیسان دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی (4)ـی فەرمانبەران بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو، واتا موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% و  پلە باڵاکانیش بەلێبڕینی 50% دابەشدەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار