نێچیرڤان بارزانی داوا دەکات هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى بەغدا ئاشكرا بکرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ئامادەین بۆ پێشوازیی لە بریندارانی روداوەکەی نەخۆشخانەی ئيبن ئه‌لخه‌تيبى بەغدا". داوا دەکات هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بکرێن و "لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌ك" بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی روداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا ئەمرۆ یەكشەممە 25 نیسانی 2021 پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "رووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند".
نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریی بریندارانی روداوەکە دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: "هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لێپێچینەوە لە کەمتەرخەمییەکان دەکات و رایدەگەیێنێت: "لايه‌نه پهيوهندیدارهكان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه رووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشيى "قووڵ"ی ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كات و رایدەگەیێنێت "هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له بۆ برينداران بنێرێت".
شەوی رابردوو ئاگر لەنەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا لە بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا، دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
