لەسەر شەڕەكەی شاری مەریوان یەرەكە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ناوەندی راگەیاندنی  ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە)  لەسەر ئەو هێرشەی شاری مەریوان كە كراوەتە سەر هێزەكانیان ئاماژە بە ئەوە دەدات " هێزە مشەخۆر و جاش و داگیركەرەكانی ئێران بە فرۆكەی سیخوڕی هێرشیان كردۆتە سەر گەریلاكانام و ئێمەش وەڵاممان داونەتەوە".

ئەمڕۆیەكشەممە 25 نیسانی 2021 ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە)، لەسەر ئەو هێرشەی لە مەریوان کراوەتە سەر هێزەکانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیاندراوی ناوەندی  ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە)  :-

 لە ماوەی ڕابردوودا، هێزە مشەخۆر و داگیرکەرەکانی دەوڵەتی ئێران بە فڕۆکەی سیخوڕی، هێلیکۆپتەر و تۆپ، هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکانمان، لە ١٨ی ئەم مانگەدا لە ناوچەوی دیواندەڕە بە هێلیکۆپتەر دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، لەم ئۆپەراسیۆنەدا گردی بەهاروەند کە پار گرتبوویان و بەهۆی زستانەوە چۆڵیان کردبوو، گرتەوە و هێزەکانمان بۆ ڕوونەدانی شەڕ بە هەستیاری هەڵسوکەوتیان کرد.

 لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەدا لە گوندی ئاقچەی مەریوان، هەندێک گروپی جاشی دەوڵەتی ئێران، کەمینیان بۆ هێزەکانمان دانابوو، گەریلاکانمان کە ئەو کاتە ئەرکەکانیان تێدەپەڕاند، هەستیان بەو کەمینە کرد و لەنێوان هێزەکانمان و ئەو جاشانە شەڕ ڕڕوویدا.

لەم شەڕەدا وەک دەزانرێت، ئەو کەسانەی دەستیان لە شەهیدکردنی شەهید زیلان پەپولە، شەهید تۆڵهەڵدان، شەهید ئاگر ئورفا، دەیان پێشمەرگە و وڵاتپارێزانمان، هەبوو سزادران، بە تایبەتی چەند جاشێک بەناوەکانی عوسمان جیهانی، ناسر و جاشێکی دیکە کە ناوەکەی نەزاندراوە کوژران و هەندێک جاشی دیکەش برینداربوون.

سەرەڕای هێرشی  چەتە و جاشەکانی دەوڵەت، گەریلاکانمان بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات بە هەستیاری هەڵسوکەوتیان لەگەڵ قۆناغی ئاگربەست کردووە، دوای ئەمەش تا هێزەکانی دەوڵەت و گروپە جاشەکانی هێرش نەکەنە سەر گەریلاکانمان، قۆناغی ئاگربەست بەردەوام دەبێت، لە بەرامبەر ئەو هێزانەی هێرشە بکەنە سەرمان، لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوادا، وەڵامی پێویست دەدەینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار