که‌جه‌که: هێرشى تورکیا به‌ره‌زامه‌ندى مه‌سرور بارزانییه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ڕایده‌گه‌یه‌نێت" هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى پاراستنى مێدیا به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25ى 2021، کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، به‌رپرسانى تورکیا له‌گه‌ل به‌رپرسانى وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئه‌مریکادا چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێرشه به پشتگیرى و ده‌ستوورى ئه‌و وڵاتانه کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که"له‌گه‌ل سه‌رۆک وه‌زیرى هه‌رێمى کوردستان قسه‌کراوه و ئه‌ویش ئه‌رێنى داوه، گه‌له‌کۆمه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى که ساڵى 1999 له‌سه‌ر شه‌خسى رێبه‌ر ئاپۆ و له‌دژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان کرا".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" ئه‌م هێرشانه بۆ ته‌واو کردنى قڕکردنى کوردان هێرشێکى به‌رفراوانه. هێرش له‌سه‌ر به‌شێکى مه‌زن له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ئه‌نجام ده‌درێت که له ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه".
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که):
" ده‌وڵه‌تى تورک له شه‌وى ٢٣ له‌سه‌ر ٢٤ى نیسان له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا که له ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه، ده‌ستى به هێرشێکى به‌رفراوانکردووه. دواى تێکشکاندنى له گارێ، چاوه‌ڕوانى ئه‌م هێرشه ده‌کرا، له‌خۆیدا پلانى تێکبردن که له هاوینى ٢٠١٤ ئاماده‌کرابوو، به ته‌سفیه‌کردنى تێکۆشانى ئازادیى گه‌لى کورد بۆ ته‌واوکردنى قڕکردنى کوردان بوو. ئه‌م هێرشانه بۆ ته‌واو کردنى قڕکردنى کوردان هێرشێکى به‌رفراوانه. هێرش له‌سه‌ر به‌شێکى مه‌زن له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ئه‌نجام ده‌درێت که له ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه. ئه‌م هێرشه بۆ ئامانجێکى به‌م ڕه‌نگه‌یه.
به زانابوون و به پلان له ساڵیداى کۆمه‌ڵکووژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌تیان به هێرش کرد. به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا ئه‌و په‌یامه ' چۆن ئه‌رمه‌نییه‌کانمان قڕکرد، چاره‌نووسى ئێوه‌ش ئاواها ده‌بێت' ده‌ده‌ن. چۆن قڕکردنى ئه‌رمه‌نییه‌کان به پشتگیرى ئه‌ڵمانیا و بێده‌نگى وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئامریکا ئه‌نجامدرا، ده‌خوازن قڕکردنى کوردانیش به بێده‌نگى و پشتگیرى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئامریکا پێک بهێنێت. پیش ئه‌م هێرشه‌ى بۆ قڕکردن، به‌رپرسانى تورک له‌گه‌ل به‌رپرسانى وڵاتانى ئه‌ورووپایى و ئه‌مریکادا چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێرشه به پشتگیرى و ده‌ستوورى ئه‌و وڵاتانه کراوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ل سه‌رۆک وه‌زیرى هه‌رێمى کوردستان قسه‌کراوه و ئه‌ویش ئه‌رێنى داوه. گه‌له‌کۆمه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى که ساڵى ١٩٩٩ له‌سه‌ر شه‌خسى رێبه‌ر ئاپۆ و له‌دژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان کرا، ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌کات. ئه‌مریکا و وڵاتانى ئه‌ورووپایى به هۆى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک به‌کار بهێنن، قڕکردنى کوردانیان ئه‌رێ کردووه، پشتگیرى ئه‌م قڕکردنه ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به ئه‌رێ کردنى قڕکردنى کوردان ده‌خوازن هه‌ندێک کێشه‌ى خۆیان له‌گه‌ل تورکیا چاره‌سه‌ربکه‌ن، تورکیاش بۆ قڕکردنى کوردان خاکى تورکیا پێشکه‌شى هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کات.
ده‌وله‌تى تورکیا ئه‌رێ کردن و پشتگیرى هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان ورگرت. له‌سه‌ره‌تادا په‌ده‌که بێده‌نگى هێزه سیاسیه کوردییه‌کان به واتاى ڕه‌واییدانه به‌م هێرشانه. له هه‌ر کوێ له دژى کورد هێرشێک ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت هێزه سیاسى و گه‌لى کورد ناره‌زایه‌تى نیشان بده‌ن. به پێى به‌رپرسیاره‌تى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان ماماڵه بکه‌ن، بێده‌نگى هێزه سیاسییه‌کان قه‌بووڵ ناکرێت. کاتێک له‌دژى باشوورى کوردستان هێرش ئه‌نجامدرا، په‌که‌که، گه‌ریلا و گه‌لى کورد ده‌ستبه‌جى هه‌ڵویستیان نیشاندا و ڕابوون. جێگه‌ى تێرامانه که گه‌لو په‌ده‌که له هه‌مبه‌ر هێرشێکى ئاوه‌ها به‌رفراوان بێده‌نگه. په‌ده‌که ماوه‌ى سالێکه گه‌لیک قادى گه‌ریلاى گه‌مارۆ داوه. له‌خواکورک ده‌رکه‌وت که به ئاشکرا پشتگیرى ده‌وڵه‌تى تورکیاى کرد و به‌م شێوه‌یه هه‌ڵویستى خۆى له‌هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک ئاشکرا کرد. گه‌لى کورد چاوه‌ڕوانه که په‌ده‌که له دژى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوێستێکى ئاشکرا نیشان بدات.به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه لێکده‌درێته‌وه که هێرشى داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورک له‌سه‌ر بنگه‌ى پشتگیرى هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌نجامدراوه . په‌ده‌که به‌شدارى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک نه‌بێتیش، به هه‌ڵویست و بێده‌نگى خۆى له هه‌مبه‌ر ئه‌م هێرشانه، ده‌که‌وێته دۆخێکى ئاوه‌ها که ڕه‌وایى داوه به‌م هێرشانه و پشتگیرى ده‌کات. ئه‌گه‌ر په‌ده‌که و هێزه سیاسییه کوردییه‌کان له‌دژى هێرشه‌کان رابن، ده‌وڵه‌تى تورک نا‌توانیت له قادى نێونه‌ته‌وه‌ییدا پشتگیرى وه‌ربگرێت، ناویرێت له‌م ئاسته‌دا هیرش بکات.
ئه‌م هێرشه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک هاوکات هێڕشێکى ئاوه‌هایه که ئیراده‌ى سیاسى حکومه‌تى عێراقى نه‌بینیوه و هه‌ڕه‌شه له یه‌کپارچه‌یى عێراقیش ده‌کات. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر عێراق له‌دژى ئه‌م هێڕشانه‌دا هه‌ڵویستێک نیشان بدات ناڕه‌وایى هێرشه‌کانى تورکیا نیشان ده‌دات و لاوزى ده‌کات.
ئه‌گه‌ر عێراق له دژى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵویست نیشان نه‌دات ئه‌وا هێرشه‌کانى تورکیا ئاسایى ده‌بیت و له‌دژى یه‌کپارچه‌یى عێراق هێرش بکات. ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌م هێرشانه له دژى یه‌کپارچه‌یى خۆى ببینێت، ده‌بێت ڕاگه‌یه‌نراو بدات، داواى کۆتایى هێنان به هێرشه‌کان بکات و به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیاره‌تى خۆى به‌جێگه بهێنێت. یان به بێده‌نگى ده‌سه‌ڵاتدارى عێراقیش شه‌ریکى ئه‌م هێرشانه‌ن، له لایه‌کیشه‌وه به هه‌لوێستى خۆى له‌دژى تورکیا ڕۆلێکى مێژوویى ده‌گێڕێت.
گه‌لى کورد، دۆست و هێزه دیموکراتیکه‌کان ده‌بێت بزانن که ئه‌م هێرشه بۆ قڕکردنه.ته‌نیا له دژى گه‌ریلا نییه، له‌شه‌خسى گه‌ریلا له‌دژى هه‌موو گه‌لى کورده. به‌ته‌مان به ته‌سفیه‌کردنى گه‌ریلا پرۆژه‌ى قڕکردنى گه‌لى کورد ته‌واو بکه‌ن. نه ته‌نیا له باکوورى کوردستان، ده‌خوازن که هێزه‌کانى ئازادى له هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان ته‌سفیه بکه‌ن و به‌م شێوه‌یه کورد قڕبکه‌ن. هاوکات ئه‌م هێرشه له‌دژى ده‌ستکه‌وته‌کان و ناوچه ئازاده‌کانى باشوورى کوردستان و رۆژئاوایه.
ده‌بیت مرۆڤ نه‌که‌وێته ناو چاوه‌روانییه‌کى ئاوه‌ها دا که ته‌نیا به‌رخۆدانى گه‌ریلا کۆتایى به داگیرکارى ده‌هێنێت. ئه‌م هێرشه له دژى ته‌واوى کوردانه. هێرشێکه بۆ له ناوبردنى گه‌لى کورده. هه‌ر بۆیه ده‌بیت کوردان له هه‌رشوینێک ڕاپه‌ڕن و له‌گه‌ل گه‌ریلا ببنه یه‌ک. تێکۆشانى ئازادى و دیموکراسى ته‌نیا به تێکۆشانى ئازدى گه‌ریلا سه‌رناکه‌وێت. ده‌بێت گه‌ل و گه‌ریلا یه‌کبگرن، له دژى دژمنى داگیرکه‌ر تێکۆشانى هاوبه‌ش بکه‌ن. راپه‌ڕینى گه‌لى کورد له نه‌ورۆز و هه‌ڵویست نیشاندانیان، ده‌بێت له گه‌ل تێکۆشانى گه‌ریلادا ببێته یه‌ک. گه‌ریلا به رۆحى هه‌فتانین و گارێ به شیوه‌یه‌کى فیدایى شه‌ڕده‌کات. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ شکاندنى هێرشێکى ئاوه‌ها به‌رفراوان ده‌بیت گه‌ل و گه‌ریلا ببنه یه‌ک و ولامێکى مێژوویى بده‌ن به‌م هێرشانه. کات ئه‌و کاته‌یه که به به ڕۆحى هه‌ڵمه‌تی' کات کاتى ئازادیه' گه‌ل رابیت.
هێرشه داگیرکارییه‌کى ده‌وڵه‌تى تورک له سه‌رهه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا هاوکات هێرشى داگیرکردن و خستنه سه‌ر خۆى باشوورى کوردستانه. به ته‌سفیه‌کردنى گه‌ریلا ده‌خوازیت ناوه‌ند و سه‌رچاوه‌ى به‌رخۆدانى باشوورى کوردستان بێکاریگه‌ر بکات، ئیراده‌ى سیاسى هێزه‌کانى باشوورى کوردستان بشکێنێت و باشوورى کوردستانیش بخاته ناو سیسته‌مى قڕکرد. هه‌ربۆیه هونه‌رمه‌ندان و ڕ‌ۆشنبیرانى باشوورى کوردستان که جیلى پێشه‌نگى کۆمه‌ڵگه‌ن ، ده‌بیت له‌دژى هێڕشه‌کان هه‌ڵویست نیشان بده‌ن، له‌گه‌ل گه‌لى باشوورى کوردستان ده‌ست به قۆناغێکى نوێى به‌رخۆدان بکه‌ن. هه‌ر شار، شارۆچکه، ناوچه ده‌بێت ببێته وارى به‌رخۆدان له دژى داگیرکه‌ران. گرینگه گه‌لى باشوورى کوردستان هه‌ستى وڵاتپارێزى خۆیان نیشان بده‌ن. ئه‌و رۆحى به‌رخۆدانیه‌ى که گه‌لى ئامیدی، دێره‌لووک و شیلادزێ له دژى داگیرکه‌ران نیشانیادا، ده‌بێت له ته‌واى باشوورى کوردستان بڵاو بێته‌وه. ده‌بێت بێنه ناو ریزه‌کانى گه‌ریلا و به‌شدارى به‌رخۆدان بن.
هه‌موو گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و هێزه دیموکراسییه‌کان ده‌بیت بزانن که ئه‌م هێرشه هێرشێکه له‌سه‌ر ڕه‌نجى ئازادى و دیموکراسى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین. ده‌وڵه‌تى تورک دوژمنى هه‌موو هێزه ئازادیخواز و دیموکراتیکه‌کانه له رۆژهه‌ڵاتى ناویندا. بۆ ئه‌وه‌ى که سیاسه‌تى پیلانگێڕى خۆى له دژایه‌تى هێزه دیموکراییه‌کاندا ده‌بینێته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بیت هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌کانى رۆژهه‌لاتى ناوین له پاڵ گه‌ریلادا بمێننه‌وه.
هه‌موو هێزه دیموکراسییه‌کانى جیهان له دژى ئه‌م هێڕشانه‌ى که به هاوکارى ئه‌مریکا و ئه‌رووپا بۆ قڕکردنى گه‌لى کورد ده‌ستیپێکردووه ده‌بیت هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و ببنه پاڵپشتى گه‌لى کورد و گه‌ریلا. ده‌وله‌تى تورک ئه‌مڕۆکه بووته ناوه‌ندى دوژمنایه‌تى ئازادى و دیموکراسی، هه‌روه‌ها کوردستان بووه‌ته مه‌شغه‌لى ئازادى و دیموکراسی. سه‌رکه‌وتنى گه‌ریلا و گه‌لى کورد ببێته سه‌رکه‌وتنى هه‌موو هێزه ئازادیخواز و دیموکراتیکه‌کان.
له‌سه‌رووى هه‌مووانه داوا ده‌که‌ین له ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا، له‌هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى که تورکیا ده‌پارێزن و هاوکارى ده‌که‌ن ، واز له پشتگیرى ئه‌م هێرشانه بهێنن که ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په بۆ قڕکردنى کوردن ده‌ستیان پێکردووه. با نه‌بنه هاوکارى قڕکردنى کوردان! بێده‌نگى ئه‌وان له قڕکردنى ١٩١٥ و هاوکارى ئه‌ڵمانیا ئیستاکه له قڕکردنى کوردان‌دا دووباره ده‌بێته‌وه. له‌م لایه‌نه‌وه له‌سه‌ر ناوى گه‌لانى ئه‌مریکا و ئه‌رووپا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانى ، له دژى ئه‌م هێرشانه‌ى تورکیا ده‌بێت هه‌لوێستیان هه‌بێت و نه‌بنه هاوکارى دوڵه‌تى تورک بۆ قڕکردنى کوردان و له‌دژى ڕابن."
