هه‌په‌گه هه‌نگاوى “بازه‌کانى زاگرۆس”ى ڕاگه‌یاند
"ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک سه‌ره‌ڕاى به‌کارهێنانى بۆمبى کیمیاوى نه‌یتوانیوه پیشڕه‌وى بکات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) له‌دژى هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، “هه‌نگاوى شۆرشگێرانه‌ى بازه‌کانى زاگروسی” راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) له‌دژى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى ئاڤاشین، مه‌تینا و زاپ، ده‌ستیپێکردووه، ڕاگه‌یه‌ندروێکى بلاوکرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، که ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک سه‌ره‌ڕاى به‌کارهێنانى بۆمبى کیمیاوى نه‌یتوانیوه پیشڕه‌وى بکات، ڕاشیگه‌یاندووه:" ده‌یان سه‌ربازى تورک تا ئێستا سزادراون".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه:
“ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له ٢٣ى نیسانى ٢٠٢١دا له هه‌رێمه‌کانى مه‌تینا، ئاڤاشین و زاپى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکه‌رى کرد. له‌و کاته‌وه‌ى که هێرشه‌که ده‌ستیپێکردووه و تا ئێستا، هێزه‌کانى گه‌ریلامان به رۆحێکى فیدایى له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران به‌رخۆدان ده‌که‌ن و له هه‌رێمه‌کانى ئاڤاشین و زاپ، ‘هه‌نگاوى شۆرشگێرى هه‌ڵۆکانى زاگرۆسیان’ ده‌ستپێکرد. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌که‌دا گورزى گه‌وره له داگیرکه‌ران دراوه و ئه‌م چالاکیانه‌ى که له ژێره‌وه باسى کراوه ئه‌نجامدراون.
به‌پێى زانیارییه‌کان ٩ سه‌رباز کوژراون
له ٢٤ى نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٢:٣٠ دا سوپاى داگیرکه‌رى تورک له گردى مامره‌شۆى سه‌ر به هه‌رێمى ئاڤاشین له‌دژى داگیرکه‌ران چالاکى ئه‌نجامدرا. گورزى گه‌وره به‌ر داگیرکه‌ران که‌وت و ٤ جار به ناچارى له تونێله‌کانى شه‌ێ کشانه‌وه.
له هه‌مان رۆژدا کاتژمێر ١٢:٣٠ سه‌ربازانى داگیرکه‌رى تورک، هێرشیان کرده سه‌ر تونێکه‌کانى شه‌ڕێ هێزه‌کانمان. هێزه‌کانمان دوو جار که‌وانیاندا. له دوو چالاکیه‌که‌دا لانیکه‌م ٩ سه‌ربازى تورک کوژران. داگیرکه‌ران نه‌یانتوانى پێشڕه‌وى بکه‌ن و کشانه‌وه. داگیرکه‌ران دواتر سه‌گێکیان بۆ تونێله‌کان نارد که کامێراى پێوه به‌سترابوو. هێزه‌کانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر کامێره‌که‌دا گرت.
کاتژمێر ١٥:٣٠ داگیرکه‌ران به‌ره‌و تونێله‌کانى شه‌ێ به‌ڕێکه‌وتن و هێزه‌کانمان دواى ئه‌وه‌ى له‌وانیاندا، جارێکی‌تر گه‌ڕانه‌وه. له چالاکیه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک داگیرکه‌ر سزادران و بریندار بوون.
کاتژمێر ١٨:٠٠ هێزه‌کانمان دوو جار به سابۆتاژ داگیرکه‌رانیان کرده ئامانج. له چالاکیه‌که‌دا داگیرکه‌رێک سزادرا. داگیرکه‌ران ناچار بوون بکشێنه‌وه و هێزه‌کانمان له نزیکه‌وه جارێکی‌تر له‌وانیاندا. له‌ویش ژماره‌یه‌ک داگیرکه‌ر سزادران و بریندار بوون به‌ڵام ژماره‌یان نازانرێت.
داگیرکه‌ران کاتژمێر ٢١:٣٠ به فڕۆکه‌ى شه‌ێ گۆڕه‌پانه‌کانى شه‌ڕیان بۆردومان کرد و ویستیان بکه‌وتنه هه‌رێمه‌که. هێزه‌کانمان له نزیکه‌وه له داگیرکه‌رانیاندا. داگیرکه‌ران گورزێکى گه‌وره‌یان به‌رکه‌وت و جارێکى دیکه کشانه‌وه.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک دواى ئه‌وه‌ى گورزى گه‌وره‌ى به‌رکه‌وت، گازى ژه‌هراوى به‌کارهێنا
داگیرکه‌ران گورزى گه‌وره‌یان به‌رکه‌وت و له گردى مامره‌شۆ له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌کانمان تێکشکاند. داگیرکه‌ران له به‌رانبه‌ر گه‌ریلاى سه‌رفرازى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتیک هیچ ئه‌نجامێکیان به‌ده‌ستنه‌هێنا و ده‌ستیان به شێوه‌ى شه‌ڕى ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى کرد. سوپاى داگیرکه‌رى تورک له گردى مامره‌شۆ له‌به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانى گه‌ریلاکانمان گورزى گه‌وره‌ى به‌رکه‌وت و له‌به‌رانبه‌ر تونێله‌کانى شه‌ێ و سه‌نگه‌رى گه‌ریلا، گازى ژه‌هراوى به‌کارهێنا. به‌م شێوه نامه‌ردانه‌یه‌ش نه‌یانتوانى بچنه ناو تونێله‌کانى هێزه‌کانمان.
له ٢٣ى نیساندا سوپاى داگیرکه‌رى تورک سه‌ربازى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى مه‌رڤانۆساى ئاڤاشین و گردى شه‌هید سه‌ردار دانا. له ٢٤ى نیسان له کاتژمێر ١٤:٠٠دا ٤ جار گازى ژه‌هراوى به‌کارهێنان بۆ ئه‌وه‌ى پێشبکه‌ون و هێزه‌کانمان له نزیکه‌وه له داگیرکه‌رانیاندا. له‌باره‌ى کوژراو و بریندارى دوژمن هیچ زانیاریه‌ک نه‌زانراوه.
له هه‌مانکاتدا کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزه‌کانى یه‌ژاستارمان، له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس له گردى سه‌ردار له داگیرکه‌رانیاندا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک داگیرکه‌ر کوژران و بریندارکران به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانرا.
نیوه‌ڕۆى ٢٤ى مانگ سوپاى داگیرکه‌رى تورک له گۆڕه‌پانى شوکێى ئاڤاشین، گردى زێرین، گردى شه‌هید بێکه‌س و گردى پیرامیت ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆن کرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌رده‌وامه.
له ئێواره‌ى ٢٤ى نیساندا تا سه‌رله‌به‌یانى ٢٥ى نیسان گۆڕه‌پانه‌کانى مامره‌شۆ، ئاریس – فاریس، کارتاڵ، مه‌رڤانۆ و گردى شه‌هید سه‌ردار له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کان و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى کۆپراوه بۆردومان کران. دوپاى داگیرکه‌رى تورک جارێکى دیکه سه‌ربازى له گۆڕه‌پانه‌کانى مامره‌شۆ و شه‌هید سه‌رداردانا.
له ٢٤ى نیسان کاتژمێر ٠٨:٣٠ هێزه‌کانمان له گه‌لى نێروه‌ى زاپ له‌داگیرکه‌رانیاندا. له چالاکیه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک داگیرکه‌ر سزادران و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانرا.
له ٢٤ى نیسان کاتژمێر ٨:٣٠ دا داگیرکه‌ران هه‌وڵیاندا به‌ره‌و گردى شه‌هید هارونى گۆڕه‌پانى به‌ده‌وێى زاپ بڕۆن. هێزه‌کانمان له‌دژى داگیرکه‌ران چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک داگیرکه‌ر سزادران، به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانرا.
کاتژمێر ١٧:٣٠ خوله‌کى ٢٤ى نیسان له گۆڕه‌پانى جیلوى بچووک هێزه‌کانمان له داگیرکه‌رانیاندا. له چالاکیه‌که‌دا داگیرکه‌رێک سزادرا و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون.
هێزه‌کانى پاراستنى ئاسمانى له داگیرکه‌رانیاندا
هیزه‌کانى پاراستنى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال له چوارچێوه‌ى که‌مپه‌ینى ‘ کات کاتى ئازادیه’دا له کاتژمێر ١٤:٤٠ و ١٦:٥٠ى ٢٤ى نیسان به ئامێرى ئاسمانى له داگیرکه‌رانیاندا له گردى زه‌ندووراى هه‌رێمى مه‌تینا. له چالاکیه‌که‌دا ئامانجه‌که به باشى پێکرا.
به‌ره‌به‌یانى ٢٥ى نیسان سوپاى داگیرکه‌رى تورک سه‌ربازى له نێوان گردى زه‌ندوره و ئه‌له‌مون جێگیر کرد و ده‌ستى به که‌شف کرد.
سوپاى تورک که گورزى گه‌وره‌ى خوارد، هه‌رێمه‌که‌ى بۆردومان کرد
کاتژمێر له‌نێوان ١٣:٠٠ و ١٣:٣٠ى ٢٤ى نیسان فڕۆه جه‌نگیه‌کانى داگیرکه‌ران گردى هه‌کارى هه‌رێمى مه‌تینایان بۆردومان کرد.
هه‌مان رۆژ کاتژمێر له‌نێوان ١٩:٠٠ و ٢٢:٠٠ به ئۆبۆس گردى زه‌ندورێى هه‌رێمى مه‌تینا بۆردومانکرا.
له کاتژمێر له‌نێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ به هه‌لیکۆپته‌رى کۆبرا، گردى کۆردینه، گردى زه‌ندورا و گۆڕه‌پانى ده‌ڕار بۆردومان کران.
کاتژمیر ٢٢:٥٥ گردى ئامێدى له ئامێدى به فڕۆکه‌ى شه‌ێ بۆردومانکرا.
کاتژمیر ٢٢:٠٠ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان له ده‌وروبه‌رى گوندى بازێى کانیماسێیان بۆردومان کرد.
له کاتژمێر ٢١:٣٠ى ٢٤ى نیسان فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى گۆره‌پانى گۆشینى خواکورک و سه‌رله‌ئێواره‌ش گۆڕه‌پانه‌کانى سیدا و کانیشکاى زاپ بۆردومانکران.”
