وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا: دەبێت پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دۆستایەتی رێکبخەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
محەمەد جواد زەریف رایدهگهیهنێت، ئێمە لەم ناوچەیەدا دەمێنینەوە و ئەوە ئەوانن لێرە دەڕۆن و دەبێت پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دۆستایەتی رێکبخەین.
محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرهیهكى رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند، "هیوادارین عێراق لەم ناوچەیەدا بەهێزتربێت."
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە لەم ناوچەیەدا دەمێنینەوە و ئەوە ئەوانن لێرە دەڕۆن و دەبێت پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دۆستایەتی رێکبخەین."
باسی لەوەشکردووە، "ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی ئەوا ئێمەش دەگەڕێینەوە ناو رێککەوتنەکە."
محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانئەمرۆ بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و بریارە سبەینێ سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

بابهتی پهیوهندیدار