فراكسیۆنی یه‌كگرتو بۆ پرسی لێبڕینی موچه داوای دانیشتنی پەرلەمانی دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فراكسیۆنی یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی كوردستان داوای له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد پرسی لێبڕینی موچه بخاته به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو، كه واژۆی شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه تێیدا هاتوه، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه بۆ بژێوی فه‌رمانبه‌ران و به‌پێی مادده‌ی 48 له بڕگه‌ی 4ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، داوا ده‌كه‌ین، بڕگه‌یه‌ك زیاد بكرێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.بریاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كێشه‌كانی منداڵان و هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت كۆببێته‌وه.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران له‌ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆوه، داوایانكردبو سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت تایبه‌ت به لێبڕینی موچه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن.
