مەلا كرێكار پەیامێكی لەرێگەی براكەیەوە بڵاوكردەوە
براكەی مەلا كرێكار دوای بینینی لە زیندانی وڵاتی ئیتاڵیا، پەیامێكی ناوبراوی بڵاوكردەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
خالید فەرەج برای مەلا كرێكار دوای بینینی مەلا كرێكار لە زیندان پەیامێكی مەلا كرێكاری بلڵاو كردووەتەوە، تێیدا مەلاكرێكار رایدەگەیەنێت:" ئەگەر كەسێكتان تووشی شكستێك بوو پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە، ئەگەر كەسێكی تر سەركەوتوو بوو تەشجیعی بكەن و دەست خۆشی لێبكەن".
دەقی پەیامەكەی مەلا كرێكار:
پەیامی من لەم مانگە پیرۆزەدا بریتییە لە برایەتی و پتەوكردنی كردنی پەیوەندییە كۆمەڵاتییەكانتان. دەست بگرن بە پەیامەكەی خوای گەورە و، پەیوەندی ئیمانیتان بەخواوە پتەوتر بكەن. ئەگەر كەسێكتان تووشی شكستێك بوو، پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە. ئەگەر كەسێكی تر سەركەوتوو بوو تەشجیعی بكەن و دەست خۆشی لێبكەن. هەموو برابن...دڵسۆزی یەكتر بن...یەكتریتان خۆش بوێت...خوای گەورە سەركەوتووی هەردوو دنیاتان بكات.
بابهتی پهیوهندیدار