وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ بارزانى و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆده‌بێته‌وه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان بکات، بێجگه له‌به‌رپرسانى حکومى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆده‌بێته‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وسه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان، بکات.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له ئێران، به میدیاکانى ڕاگه‌یاندوه: سه‌ردانه‌که‌ى زه‌ریف بۆ هه‌ولێر، په‌یامى ئه‌وه‌ى تێدایه که په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان تاران و هه‌ولێر له ئاستێکى باشدان.
ده‌باغ وتویشیه‌تی: وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یامه تایبه‌ته‌کانى تاران له ڕووى بازرگانى و ئه‌منى و پاراستنى ناوچه‌که‌وه، ده‌دات به هه‌ولێر.
هاوکات زه‌ریف له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کۆبوویه‌وه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆببێته‌وه.
دوێنێ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به سه‌رۆکایه‌تیى شاندێکى وڵاته‌که‌ی، گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق و دواى پێشوازیلێکردنى له‌لایه‌ن فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییه‌که‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبوه‌وه.
