لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى: 36 هه‌زار موچه‌خۆرى دیکه لێکۆڵینه‌وه له موچه‌کانیان ده‌کرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى به‌همه‌ن عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارێکى پارتى، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان جێگرى سه‌رۆک حکومه‌تى هه‌رێم که سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌تریه تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى موچه‌ى نایاسایى وه‌رده‌گرن ئاماده نییه واژۆ له‌سه‌ر برینى موچه‌کانیان بکات،لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌تری روونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌دات.
له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌تریى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که موچه‌ى 16 هه‌زارو 505 که‌س که فره موچه‌ى نایاساییان ھه‌بووه راگیراوه‌و له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه له‌موچه‌ى زیاتر له 36 هه‌زار موچه‌خۆرى تر ده‌کرێت‌و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت.
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌ترییه‌وه بۆ ڕای گشتی:
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى کوردستاندا، ٢٧/٤، په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که به‌رێز سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌ی باڵای تۆمارى بایۆمه‌ترى ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه ناکات که فره مووچه‌ى نایاسایى و بن دیواره‌کان فه‌سڵ بکرێن.
وه‌ک لیژنه‌ی باڵای تۆمارى بایۆمه‌ترى ئه‌و ووتانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین؛ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شتى له‌و جۆره نییه و دوا بڕیارى لیژنه‌ش له‌باره‌یه‌وه ئه‌وه بوو که مووچه‌ى ١٦٥٠٥ که‌س که فره مووچه‌ى نایاساییان ھه‌بوو راگیراوه و له‌ھه‌مانکاتددا ئێستا لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت له موچه‌ى زیاتر له ٣٦٠٠٠ مووچه‌خۆرى تر و دواتریش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌درێت. بۆیه دیاره ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه له‌بێ ئاگایى خۆیه‌وه ئه‌و قسانه‌ى کردووه، بۆ هه‌موو لایه‌کیشى روون ده‌که‌ینه‌وه که‌پرۆسه‌ی بایۆمه‌ترى به‌رده‌وامه و یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانى کابینه‌کانى هه‌شت و نۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
لیژنه‌ى باڵاى تۆمارى بایۆمه‌ترى
