جه‌خت له‌هه‌ماهه‌نگى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کرایه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوونه‌وه و تێیدا جه‌خت له‌هه‌ماهه‌نگى و هاریکارى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى کوردستان کرایه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه27ى نیسانى 2021، نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبویه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى هه‌رێمى کوردستان و پرۆسه‌ى سیاسى و پێویستیى یه‌کڕیزى و ته‌بایى بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کرایه‌وه.
دۆخى عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو
