مه‌سرور بارزانى و جه‌واد زه‌ریف باسى پرسى ئابووریان کرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌کات و تێیدا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌ندى هاوبه‌ش و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى کرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم، له دیداره‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران کرا ، له سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌ندى هاوبه‌ش . هه‌روه‌ها جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى کرایه‌وه .
هاوکات، په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى و گرنگیى جێبه‌حێکردن و پابه‌ندبوون به یاساى بودجه‌ى گشتیى و ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆکان بوو.
