زه‌ریف نیگه‌رانى وڵاته‌که‌ى بۆ هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کان و دۆخى ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن و جه‌واد زه‌ریف نیگه‌رانى وڵاته‌که‌ى بۆ هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى نیسانى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێکى یاوه‌رى کرد که له باڵیۆزى ئێران له عێراق، سه‌رکونسوڵى گشتیى ئێران له هه‌ولێر، کۆنسوڵى ئێران له سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ست و ڕاوێژکارانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، پێکهاتبوو.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌جێگرانى سه‌رۆک و ژماریه‌ک له به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچیرڤان بارزانى باسى له په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى کوردستان له کاته سه‌خته‌کاندا کرد، دووپاتیشى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان فاکته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دووپاتکردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه مێژویییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، "نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌کیانه‌ى کرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا" و جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌که ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونى سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى باش، له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردولادایه.
هاوکات تاوتوێکردنى دۆخى عێراق به‌گشتی، شه‌ڕى داعش و بوونى هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، ڕێککه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونکردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ى بازرگانیى سه‌ر سنووره‌کانى نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌کانى ناوچه‌که، لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
