هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بۆ زه‌ریف: جه‌خت له ئارامى ناوچه‌که ده‌که‌ینه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان پێشوازییان له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران کرد، له کۆبوونه‌وه‌یاندا جه‌حتیان له ئارامى ناوچه‌که کرده‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ى به‌ره‌و پێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌ھێزکردنى ھاریکاریى ئابوورى و بازرگانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و ئێران کرایه‌وه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کرد، له دیداره‌که‌دا هه‌ریه‌ک له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوول کارگێڕان و سۆران جه‌مال تاھیر، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ئاماده بوون.
به‌پێى راگه‌یێندراوى بافڵ تاڵه‌بانى که له په‌ڕه‌ى فه‌رمیى فه‌یسبووکى خۆى بڵاویکردووه‌ته‌وه، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى جه‌ختیان له ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که کردووه‌ته‌وه و ئاشتى و ئاسایشى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به فاکته‌رێکى گرنگ زانیوه بۆ پاراستن و ئارامى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ.
