مه‌سرور بارزانی: چاوه‌رێین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له میانى چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى جه‌زیره، رایگه‌یاند:" چاوه‌رێین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه بکرێت"، راشیگه‌یاند:" داعش تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ساڵانه بڕى 150 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه هێشتا چالاکى هه‌یه و ژماره‌یه‌کى زۆر ئه‌ندامى هه‌یه".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره، تیشکى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندى ئێستاى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، راشیگه‌یاند: ''پابه‌ندین به سه‌رجه‌م بڕگه‌کانى یاساى بودجه، ئه‌وه‌ى له سه‌ر ئێمه‌یه جێبه‌جێى ده‌که‌ین بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رۆک وه‌زیرانى فیدراڵ به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بنێرێت''.
ده‌قى چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى جه‌زیره:
ئه‌لجه‌زیره: سڵاوتان لێ بێت بینه‌رانى به‌ڕێز بۆ زنجیره‌یه‌کى نوێى به‌رنامه‌ى (دیدارى ئه‌مڕۆ) که خۆشحاڵم به میواندارى به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان .
به دۆسیه‌ى دانوستانى ستراتیجى نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌ست پێ ده‌که‌م تایبه‌ت به داهاتووى هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق. لایه‌نى کوردى له ڕێیى چه‌ند نوێنه‌رێکه‌وه به‌شداره له چوارچێوه‌ى شاندى عێراقی. ئاشکرایه که جیاوازى بیروبۆچوون له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه سه‌باره‌ت به داهاتووى هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق. ئه‌و جیاوازییه چییه ؟
مه‌سرور بارزانی: له گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، به مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى پرسه ستراتیژییه‌کان، که بێگومان هه‌رێمى کوردستان ئه‌ندامه له شاندى حکومه‌تى عێراق، لایه‌نى عێراقی، له‌نێویشیان شاندى هه‌رێمى کوردستان، له‌و بڕوایه دایه، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریزم له عێراق هێشتا جیدییه، هه‌ر بۆیه هێشتا هاوکارى و یارمه‌تیدانى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا پێویسته، ئه‌مه‌ش بۆچوونێکى هاوبه‌شى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شاندى حکومه‌تى عێراقییه بۆ گفتوگۆ ستراتیژییه‌کان، له نێویشیاندا، شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌لجه‌زیره: به‌ڵام با بزانین جیاوازیییه‌که چییه . به‌غدا ده‌یه‌وێ هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان بکشێنه‌وه . قسه‌ش له باره‌ى ئه‌وه هه‌بوو ئه‌و کشانه‌وه‌یه بنکه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له هه‌رێمى کوردستانى عێراقیش بگرێته‌وه، بۆچوونى به‌غدا و هه‌ولێر له باره‌ى بوونى ئه‌و هێزانه چییه ، به‌تایبه‌تى له سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان .
مه‌سرور بارزانی: هه‌ر شتێک رووبدات پێویسته به پێى ڕێککه‌وتنێکى گشتى بێت له نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مه‌ریکا. نابێت هیچ سیاسه‌تێکى جیاواز هه‌بێت. بۆیه هه‌رشتێک ڕووبدات ده‌بێ به رێککه‌وتنێکى گشتگیر بێت، هه‌روه‌کو ڕاشمانگه‌یاند ئه‌مه گفتوگۆیه‌کى ستراتیژییه له نێوان حکومه‌تى عێراقى و ئه‌مه‌ریکا، هه‌رێمى کوردستانیش به‌شێکه له‌و گفتوگۆیانه، هه‌مووشى به‌نده به‌وه‌ى دوا بڕیارى سیاسى عێراق چى ده‌بێت له‌و پرسه‌دا. هه‌رێمى کوردستان هیچ سیاسه‌تێکى جیاوازى نابێت له‌وه‌ى چ خاڵێک له‌و گفتوگۆیانه‌دا باس کراوه و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه.
ئه‌لجه‌زیره: جۆرى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه چییه که هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان هه‌ستى پێ ده‌کات له‌لایه‌ن داعشه‌وه؟ سه‌رئه‌نجام چ پاساوێک بۆ بوونى هێزى ئه‌مه‌ریکییه هه‌یه له هه‌رێم؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین هێشتا داعش مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه، نه‌ک ته‌نیا بۆ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو بۆ عێراق و هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانیش. داعش به ته‌واوى له‌ناو نه‌براوه، له رووى ئایدیۆلۆژییه‌وه داعش هێشتا زۆر چالاکه و هێشتا خه‌ڵک راده‌کێشێته نێو ڕیزه‌کانیانه‌وه، هه‌روه‌ک له‌م دواییانه‌شدا بینیوومانه هێشتا تواناى ئه‌نجامدانى کرده‌ى تیرۆریستیان له ناوچه جیاوازه‌کانى عێراق و سووریاش هه‌یه. ئه‌وان هێشتا تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ساڵانه بڕى 150 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه داعش هێشتا چالاکى هه‌یه و ئێستاش داعش ژماره‌یه‌کى زۆر ئه‌ندامى هه‌یه. بۆیه ده‌بێ ئه‌و مه‌ترسییه کۆنتڕۆڵ بکرێت، به‌بێ هاوکارى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانانیش پێموانییه هێزه ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که بتوانن به ته‌نیا و له‌یه‌ک کاتدا ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دییانه ببنه‌وه.
ئه‌لجه‌زیره: له ماوه‌ى ڕابردوودا باسى پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌وڵێکتان کرد که به تیرۆریستى ناوتان برد له لایه‌ن داعش که ئامانجى هه‌ولێر بوو . دۆخى ئاسایشى هه‌رێم ئێستا چۆنه؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ژین، که ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌موو قه‌یران و به‌ربه‌سته ئه‌منیانه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌کو لاى هه‌مووان ئاشکرایه هه‌رێمى کوردستان ئارامترین شوێنه له ناوچه‌که و بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌کى سه‌قامگیر و خه‌ڵکێکى زۆر به‌هۆى شه‌ێ و کوشتار، یان هۆکارگه‌لێکى دیکه، ڕوویان له هه‌رێمى کوردستان کردووه و له کوردستان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیرییه ڕێژه‌ییه‌ى لێره هه‌یه. بۆیه هه‌رێمى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئارامه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت، که ئێمه هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ر نییه و له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ناکرێینه‌وه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌شت بۆ کرد له‌م دواییانه‌دا شانه‌یه‌کى داعش له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستگیرکران، ئه‌و گرووپه پیلانیان داڕشتبوو کارى تیرۆریستى له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ند شوێنێکى دیاریکراو بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موویان ده‌ستگیرکران، ئه‌مه‌ش وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌که که هه‌رگیز ناکرێت ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر به که‌م بزانین، نه له هه‌رێمى کوردستان و نه له ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق. هه‌ربۆیه ئێمه شانازى به هێزه‌کانى ئاسایشى خۆمان ده‌که‌ین، که توانیان ئه‌و شانه نووستووه ئاشکرا بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى بتوانن کاره تیرۆیستییه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌لجه‌زیره: به ڕاى تۆ ئایا مه‌به‌ست له‌و هێرشانه ناردنى په‌یامى ڕاسته‌وخۆیه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بکشێنه‌وه له هه‌رێمى کوردستان؟
مه‌سرور بارزانی: ڕه‌نگه ئه‌وه ئامانجه‌که بێت، به‌ڵام ئه‌وه کارێکى هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌روه‌کو ده‌زانى ئه‌مه‌ریکا وڵاتێکى به‌هێزه و هاوکارى حکومه‌ت و گه‌لى عێراقیان کرد له‌وه‌ى له‌ده‌ست رژێمى دیکتاتۆرى پێشوو رزگاریان بێت. هاوکارى ئێمه‌یان کردووه له شه‌ڕى دژ به داعش، ئه‌وان لێره‌ن و له‌سه‌ر داوا و بانگهێشتى حکومه‌تى عێراقى و به ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى عێراق لێره‌ن. بۆیه پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئایا ئه‌و که‌سانه کێن و نوێنه‌رایه‌تى کێ ده‌که‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقى له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر چاره‌نووسى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که و ئه‌م گرووپ و هێزانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقى هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، بۆیه ناکرێت کاره‌کانى ئه‌و گرووپانه وه‌کو بۆچوونى عێراقییه‌کان وه‌ربگیرێت، ئه‌مه ته‌نیا کار و بۆچوونى هه‌ندێ له‌و گرووپانه‌یه، که ده‌یانه‌وێت له ڕێگاى هه‌ڕه‌شه و هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، ناچاریان بکه‌ن له عێراق بچه‌نه ده‌رێ، پێموایه ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌که ئه‌وه‌نده‌ى دیکه ئاڵۆزتر ده‌کات، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌و رێگایه هاوکار نابێت بۆ گه‌لى عێراق و هاوکاریش نابێت له په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریکا، بۆیه ده‌بێ حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و پرسه بدۆزێته‌وه.
ئه‌لجه‌زیره: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ده‌توانێ چى بکات بۆ وه‌ستاندنى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و گرووپانه چه‌کدارانه بۆمباران ده‌که‌ن که پێتانوایه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبین؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان دووپاتکردۆته‌وه، که له هه‌ندێ ناوچه بۆشایى ئه‌منى هه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى پێیده‌گوترێت، ناوچه جێ ناکۆکه‌کان. زۆربه‌ى هێرشه‌کان له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێن، یانیش له‌وێ پیلانیان بۆ داده‌نرێ. بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ش ئێمه له‌مێژه پێشنیازى ئه‌وه‌مان پێشکه‌ش به حکومه‌تى فیدڕاڵ و سه‌رۆک وه‌زیران کردووه، که پێویسته هێزێکى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌و ناوچانه پێکبهێنرێت بۆ پاراستنى ناوچه‌که و رێگریش له چه‌کدارانى داعش یان هه‌ر گرووپێک بکات که کارى تیرۆرستى له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن. بۆیه به بوونى ئه‌و هێزه هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگییه وا ده‌کات گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره ڕووبدات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا وا ده‌کات، ئه‌و ناوچه‌یه سه‌قامگیر بێت و ده‌بێته هۆى سه‌قامگیرتربوونى دۆخى هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌لجه‌زیره: باسى ئه‌وه‌تان کرد که له په‌یوه‌ندیدا بوون له گه‌ڵ به‌غدا ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى دوویاره بوونه‌وه له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکه‌وه که له سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى ده‌ژمێردرێن. وه‌ڵامى به‌غدا چى بوو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ؟
مه‌سرور بارزانی: له‌سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم که چه‌ندین گرووپى جیاواز له‌نێو حه‌شدى شه‌عبى هه‌ن بۆیه ناکرێت ئێمه ئه‌و کاره به‌شێوه‌یه‌کى گشتى لێک بده‌ینه‌وه و ته‌واوى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار بکه‌ین. هه‌روه‌ها گرووپیش هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى یاسان و به‌شێکیش نین له ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقى و هه‌تا گوێش له حکومه‌تى عێراقى ناگرن به‌ڵکو ڕووبه‌ڕووى حکومه‌تیش ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و جۆره گرووپ و که‌سانه بهێنرێنه ژێر کۆنتڕۆڵى ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌لجه‌زیره: تا چ ڕاده‌ییه‌ک کۆنترۆڵکردنى ئه‌و هێزانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه ، په‌یوه‌ندى به هۆکاره‌کانى ناوخۆ و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه ؟
مه‌سرور بارزانی: بێگومان ئه‌و هێرشانه بۆ ئه‌وه‌یه زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بگه‌یه‌نێت. بۆیه هه‌رکه‌سێک له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بێت، خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌ل و حکومه‌تى عێراق ناکات. ده‌بێ حکومه‌تى فیدڕاڵ چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکارى حکومه‌تى فیدڕاڵ بکه‌ین تاوه‌کو ئه‌و جۆره به‌ربه‌ست و هه‌ڕه‌شانه سنووردار بکه‌ین.
ئه‌لجه‌زیره: هه‌ڵوێستى تاران له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
مه‌سرور بارزانی: من نازانم به‌ته‌واوه‌تى مه‌به‌ستت چییه، به‌ڵام ئێران دراوسێمانه و به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسه‌تى خۆى له عێراق هه‌یه، سیاسه‌ته‌کانى ئێمه‌ش زۆر ڕوون و ئاشکران، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کى باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانمان هه‌بێت، له‌نێویشیان ئێران. ئێمه سنوورێکى دوورودرێژمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌رژوه‌ندى بازرگانى و ئه‌منى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه هیوادارین که په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێزتر بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتنى هاوبه‌ش، که ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى یه‌کترى نه‌کرێت.
ئه‌لجه‌زیره: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ى ئه‌و دانوستانه‌ى ده‌کرێت ده‌رباره‌ى ڕێککه‌وتنى ناوه‌کى و هۆکاره په‌یوه‌ندیداره‌کاتى تر‌ى هه‌رێمیی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى ئه‌و گرووپانه له گه‌ڵ ئێران. مه‌به‌ستم هه‌ڵوێستى ئێرانه له‌م دۆسیه‌یه؟
مه‌سرور بارزانی: له‌راستیدا ئێمه ته‌نیا ده‌توانین له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاگه‌یاندراوه فه‌رمییه‌کان بڕیار بده‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌وان هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیان له‌و کارانه ڕانه‌گه‌یاندووه. بێگومان ده‌شزانین ئه‌وان سیاسه‌تێکى ڕوونیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بوونى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق و ئه‌و سیاسه‌ته‌شیان به ئاشکرا له میدیاکان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌کانمان بێت له‌گه‌ڵ ئێران، ئێمه خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌کى باش و دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵیان، په‌یوه‌ندییه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى هاوبه‌ش و ده‌ست له کاروبارى یه‌کترى وه‌رنه‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تى ئێمه بووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه، راشکاوبووین و له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌لجه‌زیره: په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چۆن ده‌بینین دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى 2021 که ماوه‌ى چوار مانگ دواکه‌وت به هۆى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و جیاوازى بیروبۆچوونى هه‌ردوولا، هه‌ولێر و به‌غدا ؟
مه‌سرور بارزانی: له دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه، په‌یوه‌ندییه‌کان باشتر بوون، به‌ڵام له‌رووى پڕاکتیکى و کرده‌ییه‌وه هێشتا هیچ کارێک نه‌کراوه. هێشتا چاوه‌ڕێى سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى عێراقى ده‌که‌ین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ڕه‌وانه بکه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى هه‌مانه. ئێمه ڕامانگه‌یاندووه به ته‌واوى پابه‌ندین به سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگانه‌ى رێککه‌وتنه‌که، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به ئێمه جێبه‌جێى ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى فیدڕاڵى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکه‌ن، هه‌روه‌کو ده‌شزانن ئێستا ئێمه له مانگى نیسانداین، به‌ڵام ئه‌وا بۆ ماوه‌ى 10 مانگ ده‌بێت حکومه‌تى فیدڕاڵ هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه نه‌کردووه. بۆیه چاوه‌ڕێش ده‌که‌م و هانى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ده‌م پشکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکات.
ئه‌لجه‌زیره: دواى ئه‌وه‌ى بودجه په‌سه‌ند کرا، پێشبینى ده‌که‌ن که‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکرێت؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه چاوه‌ڕێى جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى فیدڕاڵ، که میکانزمێک دابنێن، هیچ به‌ربه‌ستێکى یاسایى نه‌ماوه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه یاساکه به‌زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌مه‌ش پێموایه هه‌نگاوێکى گرنگ و پێویسته.
ئه‌لجه‌زیره: هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى ، ڕێککه‌وتنێک له نێوانتان هه‌بوو سه‌باره‌ت به شنگال که به ڕێککه‌وتننامه‌ى شنگال ناسراوه بۆ ده‌رکردنى گرووپه چه‌کداره‌کان به‌تایبه‌تى په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها فشارى تورکیا له‌مباره‌یه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش مانگ به سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که ، بۆ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه ؟
مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه رێککه‌وتنێکى باش بوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌روازه‌یه‌ک، یان ده‌ستپێکێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى دیکه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. به‌داخه‌وه رێککه‌وتنه‌که به کرده‌یى جێبه‌جێنه‌کراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێ له هێزه یاساییه‌کان رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى فیدڕاڵى بوونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، بوونى هێزه‌کانى په‌که‌که به‌ربه‌ستێکى دیکه بووه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و رێککه‌وتنه، ئێمه‌ش هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕێى حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌که‌ین، که هه‌نگاو بنێت و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى له چوارچێوه‌ى ئه‌م رێککه‌وتنه جێبه‌جێ بکات، چونکه پێمانوایه ئه‌و رێککه‌وتنه، نه‌ک ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر ده‌کات، به‌ڵکو دۆخى ته‌واوى ناوچه‌که‌ش به گشتى سه‌قامگیر ده‌کات.
ئه‌لجه‌زیره: کاریگه‌ریى ململانێى په‌که‌که و تورکیا ئاشکرایه له سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ، به تایبه‌تى که چه‌ندین گوند له ژێر کۆنترۆڵى حکومه‌تى هه‌رێمدا نه‌ماون به هۆى بوونى چه‌کدارانى په‌که‌که له‌و شوێنانه ، ئه‌مه‌ش وایکردووه تورکیا بێته ناوچه‌که‌وه . له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانن چى بکه‌ن.؟
مه‌سرور بارزانی: پێشه‌کى ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان به‌بیر بهێنمه‌وه، که ئه‌مه کێشه‌ى ناوخۆى تورکیایه و هێنرایه نێو خاکى هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه، ئه‌وه کێشه‌ى نێوان په‌که‌که و تورکیایه، نه کێشه‌ى عێراق و نه کێشه‌ى ئێمه‌یه. ئه‌م کێشه‌یه رووبه‌ڕووى ئێمه کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى له‌و کاته‌ى ئێمه سه‌رقاڵى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش بووین. زۆربه‌ى هێزه‌کانمان ته‌رخانکرابوون بۆ شه‌ڕى دژ به داعش و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بێ هێز مابوونه‌وه. به‌داخه‌وه په‌که‌که ئه‌و هه‌له‌ى قۆسته‌وه و هه‌وڵیدا هه‌ژموونى خۆى فراوانتر بکات، به‌تایبه‌تى له رووى سه‌ربازییه‌وه له‌و ناوچانه، بۆیه هێزه‌کانى په‌که‌که ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی، که هێزه‌کانمانى تێدا بوون، زۆرێک له خه‌ڵکى سڤیلى ناوچه‌که‌ش به‌هۆى ئه‌و شه‌ێ و ناسه‌قامگیرییه‌ى له‌و ناوچه‌یه له نێوان تورکیا و په‌که‌که هه‌یه، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه نێو ماڵى خۆیان. به‌هۆى ناکۆکى و شه‌ڕه‌وه، نزیکه‌ى 800 گوند له‌و ناوچانه ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ش ژماره‌یه‌کى دیکه‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ى ناچار کردووه له گونده‌کانیان ئاواره بن، ئێستاش پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئایا بۆچى په‌که‌که لێره‌یه؟ نابێت په‌که‌که لێره بێت، نابێت ئه‌وان خۆیان به به‌دیل بناسێنن. ئه‌وان به‌جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، رێگه به جووتیاران ناده‌ن بچنه سه‌ر زه‌وییه‌کانى خۆیان، ئه‌وان خۆیان به به‌دیلى ده‌سه‌ڵات ده‌ناسێنن. بێگومان له‌میانه‌ى شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ تورکیادا، ناوچه‌که زیاتر ناسه‌قامگیر بووه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که، که ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانى خۆیان. ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه، که داوا له په‌که‌که بکه‌ین هه‌رێمه‌که‌مان به‌جێبھێڵن و رێز له ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بگرن، تورکیاش له‌وه تێبگات، کاتێک دۆخى ناوچه‌که سه‌قامگیر بووه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تورکیاش بکشێته‌وه نێو خاکى خۆی.
ئه‌لجه‌زیره: ئایا تا چه‌ند ئه‌وه کاریگه‌ریى له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانتان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه ؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه په‌یوه‌ندى ئابووریمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه. رێگه‌م بده بیرتان بێنمه‌وه که کورد هه‌مووى په‌که‌که نییه. بۆیه په‌یوه‌ندى کورد و تورکیا ناکرێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا و په‌که‌که ته‌ماشا بکرێت. تورکیا کێشه‌ى له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى باشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، هه‌روه‌کو چۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانمان هه‌یه. هیواخوازیشین په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورییه‌کانمان په‌ره پێبده‌ین و تێشده‌گه‌ین له‌وه‌ى هه‌موومان نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به دۆخى ئه‌منى وڵاتانى خۆمان، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا ئاسایین.
ئه‌لجه‌زیره: سه‌باره‌ى به کۆرۆنا و شه‌ڕى جیهانیى بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه ، دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێم به چ شێوه‌یه‌که له هه‌رێمى کوردستانى عێراق . که ئێمه هه‌موومان ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیبى به‌غدامان دیت؟
مه‌سرور بارزانی: زۆر به‌داخین بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن ئه‌لخه‌تیب له به‌غدا روویدا، په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه کرد و سه‌رخۆشى خۆمانمان پێگه‌یاند. له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاماده‌یى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان‌مان راگه‌یاند له‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانمان ئاماده‌ن بریندارانى ئه‌و رووداوه، یاخود ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه، له‌خۆبگرێت. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆته کێشه، نه‌ک ته‌نیا بۆ ئێمه، به‌ڵکو بۆته کێشه بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان. له کوردستانیش ژماره‌ى که‌یسه‌کان په‌یوه‌سته به شه‌پۆله‌کان و هه‌ندێجار ژماره‌ى رۆژانه ده‌چێته خوار سه‌د که‌یس و هه‌ندێجاریش سه‌روو چه‌ند سه‌د که‌یسێک له رۆژێکدا. پێموابێت هه‌ماهه‌نگییه‌کى باش له نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقى هه‌یه، سه‌باره‌ت به کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌و په‌تایه و دابینکردنى ڤاکسین بۆ هاووڵاتیان. ئێمه هیواخوازین ڤاکسینى زیاترمان به‌ده‌ست بگات له‌به‌رئه‌وه‌ى پرسى گه‌یاندنى ڤاکسین بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر خاوه و ژماره‌شیان زۆر که‌مه. بۆیه ئه‌مه هه‌لێکى باشه بۆ ئه‌وه‌ى ڕایبگه‌یه‌نم که ئێمه پێویستمان به بڕێکى زیاترى ڤاکسین له هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، چونکه پێموایه دواجار ڤاکسین هاوکار ده‌بێت له‌وه‌ى بگه‌ڕێینه‌وه دۆخى ئاسایى ژیان، نه‌ک ته‌نیا له هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو له ته‌واوى عێراقیش.
ئه‌لجه‌زیره: ئایا حکومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ى به پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کان بۆ نموونه وه‌کو ئۆکسیجن و ڕێوشوێنه‌کانى سه‌لامه‌تى کردووه؟
مه‌سرور بارزانی: به‌داخه‌وه پێموانییه که‌رتى ته‌ندروستى له عێراق له دۆخێکى باش‌دا بێت. بۆیه پێموانییه ئه‌وان کارى زیاتر له‌وه‌ى هه‌یه بتوانن ئه‌نجامى بده‌ن. زۆربه‌ى پێداویستییه‌کانمان به خۆمان دابینى ده‌که‌ین. هه‌ندێ هه‌ماهه‌نگیى له نێوان وه‌زاره‌ته‌کانى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدڕاڵ‌دا هه‌یه، ئه‌وان ئه‌و پێداویستیانه‌ى له‌به‌رده‌ستیانه ده‌توانن دابینى بکه‌ن، به‌ڵام بێگومان ئێمه چاوه‌ڕێى زیاتر ده‌که‌ین. چاوه‌ڕێش ده‌که‌ین حکومه‌تى عێراق گرنگى زیاتر به که‌رتى ته‌ندروستى بدات، له‌و رێگایه‌شه‌وه هاوکارى زیاترى هه‌رێمى کوردستان بکات.
ئه‌لجه‌زیره: زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شداریکردنتان له به‌رنامه‌ى ( دیدارى ئه‌مڕۆ ).
مه‌سرور بارزانی: سوپاستان ده‌که‌م.
