لیژنه‌ى رووبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ بریارى نوێ ده‌رده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆببێته‌وه و ره‌وشى ته‌ندروستى و خوێندن له هه‌رێمى کوردستان تاووتوێ بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌میدیاى سه‌ر به پارتى راگه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرته‌کانى تایبه‌ت به ره‌وشى ته‌ندروستى و خوێندن ده‌کات".
دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه که 19 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئامارى گیان له‌ده‌ستدان بووه له‌ماوه‌ى رابردوودا، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاماره‌کانى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان، لیژنه‌که بریارى نوێ ده‌ربکات.
