نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێت هه‌رێمى کوردستان گرنگى به که‌لتورى لێبورده‌یى بدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستان گرنگى به کولتورى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بدرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیى له میتیا لێسکۆڤار، باڵیۆزى ڤاتیکان له عێراق کرد که دواى ده‌ستبه‌کاربوونی، جارى یه‌که‌مه به فه‌رمى سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
باڵیۆزى ڤاتیکان له عێراق سوپاس و پێزانینى ڤاتیکانى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپاتکرده‌وه بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ى له‌پاپاى ڤاتیکان کرا له‌کوردستان که مانگى رابردوو ئه‌نجامیدا، هه‌روه‌ها سوپاسى کوردستانى کرد که له‌گه‌ڵ ئاواره‌کانى دیکه‌ى عێراق ده‌رگاى به‌ڕووى ئاواره کریستیانه‌کاندا کرده‌وه و داڵده‌ى دان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که له ڤاتیکان به بایه‌خ و رێز و ستایشێکى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و له کولتوورى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌کدى قبووڵکردن له هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى کردنه‌وه‌ى زانکۆى کاتۆلیکى له عه‌نکاوه به هه‌نگاوێکى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌مدا و جه‌ختیکرده‌وه که په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌کیى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى باش و پێشکه‌وتووه، بۆیه ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به کوالێتیى خوێندن و کولتوورى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بدرێت.
