عه‌لى باپیر: زۆربه‌ى کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم پشت له خوا‌و ئایینن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان له په‌یامێکدا هۆشدارى ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، با هه‌رچى زوه فریاى خۆمان‌و کۆمه‌ڵگاو قه‌واره سیاسییه‌که‌مان بکه‌وین، که به هۆى دژایه‌تیى ئایین‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕه‌وشت‌و یاساشکێنیی و سته‌م‌و زۆر بێ هێزو پێز بووه‌و ده‌شڵێت:" زۆربه‌ى حوکمڕان‌و به‌رپرس‌و کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم، وایان تێدا ده‌بینرێ که پشت له خوا‌و ئایینن، یان به‌لاى که‌مه‌وه بێ باک‌و بێ هه‌ست‌و نه‌ست‌و بێ هه‌ڵوێستن".
عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "له رۆژانى ڕابردودا چه‌ند ڕه‌فتارێک نوێنران، مایه‌ى نیگه‌رانییو بێزاریى خه‌ڵکێکى زۆربون‌و، زه‌نگێکى دیکه‌ى مه‌ترسییداربون".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هیچ کاتێک کۆمه‌ڵگاى به‌شه‌ریى له هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و تاوان‌و لادان‌و، له که‌سانى نه‌خۆش‌و خراپه‌کار خاڵیى نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له تاوان‌و خراپه‌کاریى زلترو به‌زه‌ڕتره، بریتییه له زه‌مینه بۆ خۆشکردنیو هاندان له‌سه‌ری، له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان‌و ده‌ستڕۆیشتووانه‌وه! ئا ئه‌وه مایه‌ى عه‌یبداریى دنیا‌و شه‌رمه‌زاریى قیامه‌ته، وه‌ک خواى دادگه‌رو کارزان فه‌رموویه‌تی: (إنَّ الَّژِینَ یُحِبُّونَ أَنْ تَشِیعَ الفاحِشَه‌ُ فِی الَّژِینَ ێمَنُوا ڵهُمْ عَژابٌ ألِیمٌ فِی الدُّنْیا ۆاڵاخِرَه…) النورـ 19 ـ .
هاوکات عه‌لى باپیر باسى له‌وه‌شکردوه، "به دڵنیایى حوکمڕان‌و به‌رپرسان‌و، شێوه‌ى بونناسییو عه‌قیده‌یان‌و، جێى گرنگیی‌و بایه‌خ پێدانیان‌و، شێوه‌ى هه‌ڵسوکه‌وتیان، کاریگه‌ریى گه‌وره‌ى به هه‌ردو بارى چاک‌و خراپ‌دا له‌سه‌ر خه‌ڵک هه‌یه‌و، به خۆڕایى نه‌گوتراوه، (الناس على دین ملوکهم)، ئینجا زۆر جێى خه‌فه‌ت‌و ناسۆره، که زۆربه‌ى حوکمڕان‌و به‌رپرس‌و کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم، وایان تێدا ده‌بینرێ که پشت له خوا‌و ئایینن، یان به‌لاى که‌مه‌وه بێ باک‌و بێ هه‌ست‌و نه‌ست‌و بێ هه‌ڵوێستن، له مه‌ێ ئایین‌و عه‌قیده‌و ئه‌خلاقى کۆمه‌ڵگاو، هیچ مشوور خۆرییه‌کى دڵسۆزانه‌یان له‌و باره‌وه نیه".
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، "پێشینان وتویانه: (خه‌تى خوار له بن سه‌رى (گا)ى بنه‌دایه) هه‌روه‌ها وتویانه، (گچکه ده‌ڵێن له‌سه‌ر بانان، گه‌وره ده‌ڵێن له‌بنه بانان)، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئاڕاسته (إتجاه)ى حوکمڕانیی‌و سیاسه‌تى زۆربه‌ى کاربه‌ده‌ستان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئێستاى هه‌رێم، ڕو به‌ره‌و کوێیه؟ ده‌بێ سه‌رنجى ئه‌و که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنانه بده‌ین به هه‌مو جۆره‌کانییانه‌وه، که سه‌ر به حوکمڕانانن‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێن‌و، به پاره‌ى حه‌ڕامى داهاتى ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوى خه‌ڵک‌و وڵات سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ته‌مویل ده‌کرێن".
عه‌لى باپیر ده‌شڵێت: "کارى زۆر ده‌که‌ن له‌سه‌ر له‌خوا دورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نج‌و لاوانمان به کوڕ‌و کچه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لا کاڵکردنه‌وه‌ى ئیمان‌و عه‌قیده‌و ئه‌خلاق‌و حه‌ڵاڵ‌و حه‌ڕام‌و، گومان‌و دو دڵیى خستنه عه‌قڵ‌و دڵى خه‌ڵک، وێڕاى هێنانه سه‌ر شاشه‌ى که‌سانێکى نه‌شاره‌زا به ئیسلام‌و زوڕناژه‌نى ده‌سته‌ڵات‌و، به که‌یفى خۆیان‌و پاره پێده‌رو ئاڕاسته‌که‌ره‌کانیان، قسه‌کردن‌و فه‌توادان‌و حه‌ڕام حه‌ڵاڵکردن‌و حه‌ڵاڵ حه‌ڕام کردن".
رونیشیکردوه‌ته‌وه، "چه‌ند دیمه‌نێکى زه‌ق له واقیعى ئێستاماندا، وه‌ک چه‌ند نمونه‌یه‌ک که که‌م‌و زۆر ڕاسته‌و خۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ، ده‌ستى حوکمڕان‌و کاربه‌ده‌ستانێکى هه‌رێمیان تێدایه، یان به‌لاى که‌مه‌وه: شوێنه‌وارو ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و شێوه حوکمڕانیی‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌ى وڵاتن، یه‌که‌م، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانه‌کان ڕوو له زیادبوونه‌و، به پێى ئاماره‌کانى دادگاکان ئه‌مه بۆته دیارده‌یه‌ک‌و به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندایه، دوه‌م، چه‌ندان ئوتێل‌و باڕو یانه به‌کارده‌هێنرێن بۆ به‌د ڕه‌وشتیی".
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى خۆ کوشتن‌و کوشتن له نێو هه‌ردو ڕه‌گه‌زدا، ڕو له زیادبونه، هه‌روه‌ها ئاڵووده‌بون به مادده هۆشبه‌ره‌کان‌و نێرگه‌له‌کێشان‌و قومارو مه‌ساج له ته‌شه‌نه‌کردنى به‌رده‌وام دان، هاوکات رێژه‌ى تاوان به گشتیى زیادى کردوه‌و، له هه‌ندێک له زیندانه‌کاندا سزادراوان به تاوانى نێربازیى له‌پێش کوشتن‌و دزییه‌وه.
باپیر ئه‌وه‌شى نوسیوه، ناوه‌نده‌کانى خوێندن، له په‌روه‌رده‌و زانست‌و فێرکردن، خاڵیى بونه‌وه‌و ئاستى زانستیى له هه‌رێمدا به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه، له ئه‌نجامى ده‌ستى حزبیی‌و سیاسیى تێخستنى دادگادا، به زۆرى ڕۆڵى سه‌ربه‌خۆییو دادگه‌رانه‌و متمانه پێکراوانه‌ى له‌ده‌ستداوه‌و، خه‌ڵک بیرى تۆڵه‌کردنه‌وه (إنتقام) ده‌که‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافێکیان، به‌رده‌وامیى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى زه‌ویو موڵک‌و ماڵى گشتیی‌و، به‌قاچاغ هێنانى شمه‌ک له‌سنوره‌کانه‌وه، له‌لایه‌ن بانده‌کانى سه‌ر به کاربه‌ده‌ستانه‌وه.
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رێنمایى مسوڵمانان ده‌کات و ده‌ڵێت، "وه‌ک چۆن به هه‌ندێک ره‌فتارى ناشیرینى ڕه‌وشتیى قه‌ڵس ده‌بن‌و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، پێویسته ئاواش‌و بگره زیاتر‌و له‌پێشتریش، به سته‌مکارییو گه‌نده‌ڵییو قۆرخکارییو، به ملیاردلێرکردنى که‌مینه‌یه‌کى حیزب‌و خزم، قه‌ڵس بن‌و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، چونکه بێ شه‌رعیى له هه‌ر ڕوێکه‌وه‌بێ هه‌ر نا شه‌رعییو خراپه‌و، ناشه‌رعییه گشتییه‌کانیش له بوارى حوکمڕانیی‌و ئیداره‌و ئابوریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییدا، که زیانه‌کانیان هه‌مولایه‌ک ده‌گرنه‌وه، خراپتریشن".
