ناردنى پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان دواده‌که‌وێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا پێنج پڕۆژه یاساى په‌سه‌ندکرد بڕیاریدا به ره‌وانه‌کردنیان بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى ته‌شریعکردنیان. یه‌کێک له پڕۆژه‌یاساکان بریتییه له پڕۆژه یاساى دادگاى تاوانکارى تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌کانى داعش له هه‌رێمى کوردستان.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبونه‌وه ئه‌نجامدرا.
له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى و دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندان ڕاپۆرتێکیان تایبه‌ت به دوا ژماره‌کانى پڕۆژه بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى 2021 خسته‌ڕو.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى تێبینى و پێشنیاره‌کانى ئه‌نجومه‌ن له ناو پڕۆژه یاساکه جێگیر بکرێن و دواتر ئاماده‌بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى کۆتایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و دواتر ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت.
له بڕگه‌ى دوه‌مى کارنامه‌ى کۆبونه‌وه‌که، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى وشکه‌ساڵى خسته‌ڕو که تیایدا وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان و پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان پێشنیار‌و پلان و کارى له پێشینه‌ى خۆیان پێشکه‌ش کردوه‌و وا بڕیاره له‌ھه‌فته‌ى داھاتو، پلانى سه‌رتاسه‌رى بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى وشکه‌ساڵى ئاماده بێت تا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندبکرێت و له نزیکترین ده‌رفه‌تدا بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردن.
له بڕگه‌ى کۆتایى کارنامه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێنج پڕۆژه یاساى په‌سه‌ندکرد که بریتى بون له: ( پڕۆژه یاساى دادگاى تاوانکارى تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌کانى داعش له هه‌رێمى کوردستان-عێراق)و (پڕۆژه یاساى به‌رکارکردن و هه‌موارى پیاده‌کردنى یاساى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى هه‌ردو که‌رتى تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو ژماره(20)ى ساڵى 1998ى هه‌موارکراو له هه‌رێمى کوردستان-عێراق)و (پڕۆژه یاساى هه‌موارکردنى یاساکانى یه‌کێتى ژوره‌کانى بازرگانى و پیشه‌سازی، یاساى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی، یاساى بازرگانی)و بڕیاردرا ئه‌م پڕۆژه یاسایانه ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێن بۆ ته‌شریعکردنیان.
