ئیسرائیل: ئێران خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ماڵپه‌ڕی جوریسلم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستادا ئێران خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه به‌جۆرێك له‌ژماردن نایه‌ت.
ماڵپه‌ڕی جورییسلم پۆست كه یه‌كێكه له‌ماڵپه‌ڕه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئیسرائیل، راپۆرتێكی له‌باره‌ی پلانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی موشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، زانیارییه هه‌واڵگریی و سه‌ربازییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه.
لوباره‌یه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ كێنیز ماكه‌نزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای خه‌رجكردنی ملیاره‌ها دۆلار له‌ته‌كنۆلۆجیای دژه فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسییه‌كان به‌رده‌وامن.
ماكێنزی هه‌ڕه‌شه‌كانی ته‌كنۆلۆجیای فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی كردوه به دو به‌ش، یه‌كێكیان ئه‌و فرۆكانه‌ن كه قه‌باره‌یان بچوكتره، به‌ڵام بۆمبیان لێده‌به‌سترێت و ده‌بنه مه‌ترسی، ئه‌وی دیكه‌شیان قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌تره و هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌ی ئاساییه، بۆ پێكانی ئامانجی گه‌وره‌تر به‌كارده‌هێنرێن.
