وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەى هەرێم: رێگای کەلار-سلێمانی 59 ملیار دیناری بۆ خەرجکراوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەىی هەرێم لە سەر وەستانى پڕۆژەى کەلار-سلێمانی رونکردنەوە دەدات و رایگەیاند " لە کابینەی هەشتدا پێشینەی بەبڕی شەش ملیار و ٩٣٤ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار دینار بۆ خەرجکراوە وە لە کابینەی نۆیەمدا، بڕی ٥٥ ملیار و ٤١٩ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار دینار بۆ بەڵێندەر خەرجکراوە و رێژەی ئەنجامدراویش لە پڕۆژەکە گەیشتوەتە %53 ".

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی رێگای (کەلار-سلێمانی) کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت و لەسەردەمی کابینەی پێشووی حکومەت دەستکراوە بەکارکردن تیایدا، لە کابینەی هەشتدا پێشینەی بەبڕی شەش ملیار و ٩٣٤ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار دینار بۆ خەرجکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کابینەی نۆیەمدا، بڕی ٥٥ ملیار و ٤١٩ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار دینار بۆ بەڵێندەر خەرجکراوە و رێژەی ئەنجامدراویش لە پڕۆژەکە گەیشتوەتە ٪٥٣.

هاوکات وەزارەتى  گوستنەوە جەختیکردوەتەوە کە وەزیری ئاوەدانکردنەوە دڵنیایی داوەتە بەڵێندەر کە بەمنزیکانە تەرخانکراوی ساڵانە بۆ پڕۆژەکە دەستنیشان دەکرێت.

لەچەند رۆژى رابردوودا بەھۆی خەرجنەکردنی پارە پڕۆژەى کەلار- سلێمانى راگیراو لەئێستاشدا پرۆژەکە لەقۆناغی دووەمی رێگای کەلار-دەربەندیخان راگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار