بایدن: له‌رۆژهه‌ڵات و له‌رۆژئاوا دەمێنینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌رۆژهه‌ڵات و له‌رۆژئاوا درێژه به‌مانه‌وه‌ی بونی ئه‌مریكا له‌روی سه‌ربازییه‌وه ده‌ده‌ین و به‌هێزی ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش به سه‌رۆكی چین وتراوه.
له پێشكه‌شردنی یه‌كه‌م وتاری به كۆنگرێس دوای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكای وه‌رگرتوه، جۆ بایدن رایگه‌یاند، له‌رۆژهه‌ڵات و له‌رۆژئاوا درێژه به‌مانه‌وه‌ی بونی ئه‌مریكا له‌روی سه‌ربازییه‌وه ده‌ده‌ین و به‌هێزی ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌شی له‌دواین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا به شی جیتپینگ سه‌رۆكی چین وتوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رونیكرده‌وه، به‌سه‌رۆكی چینی راگه‌یاندوه له هه‌ردوو زه‌ریای هێمن و زه‌ریای هیندی پێگه‌ی خۆیان به‌هێزده‌كه‌ن و ده‌مێننه‌وه، له‌ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ناتۆ كارده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی بۆ پرسی ئێران و له‌ئاسیاش بۆ پرسی كۆریای باكور له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا.
له‌باره‌ی روسیاشه‌وه رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڤیلادمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا هه‌یه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه و پێیراگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا به‌دوای كێشه و ئاژاوه‌دا ناگه‌ڕێت، به‌ڵام جوڵه و ره‌فتاره‌كانی روسیاش ده‌رئه‌نجامی خۆیان ده‌بێت و قبوڵكراو نین.
