ئێران دوو مێرمنداڵی کوردی بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستگیركرد

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو مێرمنداڵی کوردیان لە شاری ئورمیە، بە گومانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێیان کردوون.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی چوارشەممە 28ی نیسانی 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن 16 ساڵەیان بە ناوەکانی "ئارمین ئەحمەدی و نیما حەسن پوور" دەستبەسەر کردووە.

 ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ئورمیەیە و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورومیەیە و بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئەو دوو مێرمنداڵە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراون و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار