ناوەڕۆكی كۆبونەوەکەی بەرهەم ساڵح و مەسعود بارزانی بڵاوكرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

بارەگای بارزانی لەدوای كۆبونەوەكەی مەسعود بارزانی و  بەرهەم ساڵح ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و جەخت لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چارەسەربونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان كرایەوە.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک بەرهەم و مەسعود بارزانی کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبونەوە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق، هەڵبژاردنەكان، پەیوەندییەكان و چارەسەربونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

بارەگای بارزانی راگەیەنراوێکی لەبارەی سەرۆک بەرهەم و مەسعود بارزانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ كرد، لەو كۆبونەوەیەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا".

باس لەوەشکراوە، "هەر لەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چارەسەربونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بوژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق لە قەڵەم درا".

بارەگای بارزانی ئەوەشی خستوەتەڕو، بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار