مهلا بهختیار: حزبەکان بێباکن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەلا بەختیار دەڵێت، "ئامارەکان بۆ هەڵبژاردن ترسناکن، کەچی حزبەکان بێباکن!! ".
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەندی یەکێتی لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئەژماری خۆی نوسیویەتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 29 ی نیسانی 2021 رایگەیاند"هەڵبژاردن، لە لایەکەوە هونەری کۆکردنەوەی دەنگە، لە لایەکی دیکەشەوە، پشت بەستنە بە ئامارو راپرسی. هەرلایەک، گوێ نەداتە ئامار و راپرسی لەسەر بۆچونی جەماوەر، چارەنوسی خۆی یان دەداتە دەستی قەدەر، یاخود دەستەبەری تری هەیە!"
دەقی نوسینەکەی مەلا بەختیار
کورتیلە رەخنەی سیاسی ژمارە (37)
ئامارەکان بۆ هەڵبژاردن... ترسناکن!
هەڵبژاردن، لە لایەکەوە هونەری کۆکردنەوەی دەنگە، لە لایەکی دیکەشەوە، پشت بەستنە بە یٔامارو راپرسی.
هەرلایەک، گوێ نەداتە یٔامار و راپرسی لەسەر بۆچونی جەماوەر، چارەنوسی خۆی یان دەداتە دەستی قەدەر، یاخود دەستەبەری تری هەیە!
لە ساڵی (2005)وە بۆ (2018) لە نێوان دوو هەڵبژاردندا رێژەی دەنگدەران (%36) دابەزیوە. بۆ ئەمجارەش دەنگدەران بۆ بایۆمەتری، بەم چەشنەی خوارەوەن:
1-هەولێر؛ لە (1000222) دەنگدەر تەنها (741) هەزار تۆماری دەنگدەرانیان نوێ کردۆتەوە.
2-سلێمانی؛ (1000361) دەنگدەر، تەنها (913199) کەس نوێیان کردۆتەوە.
3-دهۆک؛ (827657) دەنگدەر (583216) دەنگدەر نوێیان کردۆتەوە.
4- لە تەواوی عێراقدا (25,139379) دەنگدەر هەیە.. تەنها (1600025) تۆماریان بەسەرکردۆتەوە.
ئامارەکان ترسناکن.. کەچی حیزبەکان بێباکن!!
تێبینی: ئامارەکان لە رۆژنامەی شکۆی کوردستان ژمارە (12)ی 28/ی نیسانی 2021 لەپەڕە (2) وەرگیراون.
