تێک شکاندنی کەسایەتی لە پێناو پۆست و پارە!
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارام هەڵەدنى
لەدوای دروست بوونی دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتی مەلیکی لە ژێر ئینتدابی بەریتانی.
بۆ ئەوەی هەموو عێراق بچێتە ژێر چەتری دەوڵەت و دەنگە ناڕازیەکان کپ بکرێت، بەریتانیا کەسایەتی تاکی عێراقی بۆ ڕوون بووبووەوە کە تەنها بە پۆست و پارە ئەو کردارە ئەنجام دەدرێت بۆیە گەورەترین کارت بۆ دەستەمۆ کردنی دەنگە ناڕازی و یاخیەکان و هێنانە ژێر چەتری دەسەڵات بەخشینەوەی پارە و پۆست بوو.
لەو کاتەوە تا دەسەڵاتی بەعس کە هەزاران مرۆڤی سمێڵ زل بە پۆشاکی کوردیەوە لە پێناو پارە و دەسەڵات بوونە بەعسی و جاش و پێش دەبابەی حکومەتی عێراق دەکەوتن تا دواجار سەدان هەزار مرۆڤی سڤیلی کورد بە چاوساغی ئەوان زیندەبەچاڵکران.
دوای دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان زۆر دەنگی ناڕازی لە کوردستان سەری هەڵدا و هەندێک لە کەسە سیاسیەکانی دەرکەوتو لە ناو گۆڕان پێشتر کەس ناوی نەبیستبوون و نەناسراو بوون ، بەڵام کاتێک خۆیان دەکردە پێشەنگ و فریادڕەسی جەماوەرێکی دور لە ئایدۆلوجیای سیاسی ، ئەو کەسایەتیانە دەرکەوتن و پلەو پۆستیان پێدەدرا لە لایەن گۆڕانەوە لە حیزب و حکومەت و پەرلەمان.
هەندێک لەو بەرپرسانە کە لە پێناو پۆست و پارە بووبونە زمانحاڵی دەنگە ناڕازیەکان لە هەلێک دەگەڕان بۆ ئەوەی مەوجی سیاسی خۆیان بگۆڕن و ڕوو بکەنە ئەو حیزب و دەسەڵاتەی کە ڕۆژانێک بوو بە سیاسەتی شەیتانانە ناوزەدیان دەکردن!
هەڵپەی ئەوجۆرە کەسانە لە پێناو دەسەڵات و پارە ئەوڕاستیە ڕون دەکاتەوە کە دەبێت هاوڵاتی هوشیار بێت چیتر بەدوای کەسانێک نەکەون وگەورەیان نەکەن تا بەدەنگی ئەوان مامەڵەی ناشەریفانە بکەن.
هەرچەندە ئەو کەسانە دەگەن بە مەرامی سیاسی خۆیان بەڵام لە ئاست جەماورەیاخیبوەکەی زۆنی ئەملا کە بەلایانەوە ڕوکردنە پارتی و چەمانەوە لە پێناو بەڕرژەوەندی ئەوپەڕی شکستی کەسایەتی ئەو کەسانەیە و لای جەماوەری ناڕازی هیچ بایەخێکیان نامێنێت.
چۆن ئەو جۆرە کەسانە جارێکیتر ڕویان دێت بە ناوی داواکاری خەڵکی هەژار بێنە سەر شاسەی تیڤیەکان و خۆیان بکەنە پاڵەوانی ڕزگارکەر!