قوباد تاڵه‌بانى: به‌هه‌موو توانام پشتیوانى له به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌م

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یامێکى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى به‌رهه‌م سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند،" به‌ھه‌مو توانامه‌وه پشتیوانى له‌ھه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک به‌رھه‌م ده‌که‌م بۆ بنیاتنانى یه‌کخستن و ھه‌ماھه‌نگى له ھه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ک و له نێوانى حکومه‌تى ھه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌لایه‌کى دیکه‌وه".
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "مایه‌ى شانازیمه که ئه‌مڕۆ پێشوازیم له سه‌رۆک به‌رھه‌م ساڵح کرد و یاوه‌رى بوم له‌ھه‌ولێر".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌ھه‌مو توانامه‌وه پشتیوانى له‌ھه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک به‌رھه‌م ده‌که‌م بۆ بنیاتنانى یه‌کخستن و ھه‌ماھه‌نگى له ھه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ک و له نێوانى حکومه‌تى ھه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌لایه‌کى دیکه‌وه، له‌پێناو کۆتاییھێنان به‌ته‌واوى کێشه‌کان له‌ڕێگاى دیالۆگى ڕاسته‌وخۆ".
دوێنێ چوارشه‌ممه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێرى کرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، هه‌ریه‌ک له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، پارتى دیموکراتى کوردستان، یه‌کگرتوى ئیسلامى و کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کۆبوه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و کۆبونه‌وانه‌شه‌وه، حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:"له‌کۆبونه‌وه‌کاندا باس له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق کرا به‌جۆرێک ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى حوکمڕانى و تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى ئێستا".
