کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رونکردنه‌وه له‌باره‌ى شکستهێنانى پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند، وێڕاى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵ ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا به‌ڵام نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا پێى راگه‌یاندون که زه‌مینه‌ى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌که ساز نییه.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 29ى نیسانى 2021 محه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌ری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانى پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا، دواى دو کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که له یه‌کێکیان نوێنه‌رى یه‌کگرتویش ئاماده‌ى بوه، کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئاماده‌یى خۆى بۆ دروستکردنى هاوپه‌یمانى هیوا راگه‌یاندوه، به‌ڵام "رۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆکانى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌که، به کۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، که زه‌مینه‌ى دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که ساز نییه‌و هۆکاره‌کانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى کۆمه‌ڵن."
محه‌مه‌د حه‌کیم جه‌ختى کردۆته‌وه که "هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێکى نه‌زۆکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ له‌که‌دارکردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى."
ده‌قى رونکردنه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌کیم:
هاوپه‌یمانى بڕیارێکى سیاسییه‌و جموجۆڵى ڕۆژنامه‌وانى و کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى دروستى ناکات
سه‌باره‌ت به دروستکردنى هاوپه‌یمانى هیوا، لێره‌و له‌وێ، بۆ مه‌رامى خودى و لێدان له کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، قسه ده‌کرێت، به‌ڵام ڕاست و دروستى ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه که:
کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى باڵا و کۆبونه‌وه‌ى گشتى، له (11/4/2021)، بڕیاریدا که ئاماده‌یى خۆى بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ربڕێت و لیژنه‌یه‌کیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپشک کرد، لیژنه‌که له ڕۆژى (12/4/2021) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوێنه‌رى دیاریکراوى فراکسیۆنى هیوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که کۆبویه‌وه به‌ڕونى هه‌ڵوێستى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵیان پێ ڕاگه‌یاندن، که ئاماده‌یه بۆ دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که، ڕۆژى دواتر کۆبونه‌وه‌یه‌کى تر کرا، که نوێنه‌رى یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ به‌شداربون و کۆمه‌ڵ له‌وێش هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاندبو که ئاماده‌ى هاوپه‌یمانین و لاریان نیه له بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه پاڵێوراوى هه‌ردولا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوش هه‌بن، ڕۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراکسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆکانى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌که، به کۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، که زه‌مینه‌ى دروستکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که ساز نییه‌و هۆکاره‌کانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى کۆمه‌ڵن.
بۆیه هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێکى نه‌زۆکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ له‌که‌دارکردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چونکه جه‌ماوه‌رى کوردستان شاهیدى هه‌ڵوێسته‌کانى کۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتارانى کۆمه‌ڵن له داکۆکى له چاکسازى و بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى و پاراستنى یه‌کڕیزى ئه‌و ده‌نگانه‌ن که داکۆکى له مافى خه‌ڵک ده‌که‌ن.
محمد حکیم جبار
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى
