گه‌ریلا هه‌لیکۆپته‌رێکى تورکیایان کرده ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رخۆدانى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار، له دژى هێرشى داگیرکاریى سوپاى تورک بۆ سه‌ر باشوورى کوردستان، به‌رده‌وامه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا هه‌لیکۆپته‌رێکى کوبراى تورکیان کرده ئامانج.
گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 29ى نیسانى 2021 هه‌لیکۆپته‌رێکى کۆبراى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیان له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا که هێرشى ئه‌نجام ده‌دا، کرده ئامانج و گورزیان لێوه‌شاند.
هه‌لیکۆپته‌ره‌که که گورزى به‌رکه‌وت و دووکه‌ڵى لێهه‌ستا، به ناچارى له هه‌رێمه‌که، دوور که‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى پاراستنى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال، دوو جار له‌دژى باره‌گاى سوپاى داگیرکه‌رى تورک له شارۆچه‌کى کانى ماسى سه‌ر به ئامێدی، چالاکییان ئه‌نجامدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار