ئیسرائیل: لە بۆنەیەکدا 44 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە بۆنەیەکی ئایینی جولەکەدا لەسەر چیای میرونی باشووری ئیسرائیل، لە ئاکامی قەرەباڵغییەوە، 44 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە باشووری ئیسرائیل روویدا، ئەمەش دوای ئەوەی کە هەزاران کەس بەشدارییان لە رێوڕەسمی "گەشتی حەج" ی ساڵانەدا بۆ سەر گۆڕی حاخام  "شەمعون بار یوحای"دا کرد لەسەر چیای میرون.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە، رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاوی کردەوە، هۆکاری رووداوەکە بۆ ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە لە رێوڕەسمەکەدا، سەرباری ئەمەش ژمارەیەک کەس چوونەتە سەر رێڕەوی دەرگای سەرەکی و ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ بەشداربووان درووستکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانیش، تا ئێستا سەرباری ئەوەی 44 کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 150 کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەکیان منداڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار