سەباح هەورامی: رۆژانە بەبەردەوامی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوەو ئاماژەی مردن هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە رێكارە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەن و لەرۆژانی جەژن سەردانی یەكتر مەكەن.

سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە:" رۆژانە بەبەردەوامی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو دەبێتەوەو ئاماژەی مردن هەیە.

ئاماژەی بەوەداوە:" پێویستە هاووڵاتیان رێنماییە تەندروستیەكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن، بەتایبەت لەئێستادا كەمانگی رەمەزانە بەریەككەوتن هەیە، ئەگەر بتوانن لەمزگەوتەكان لەبازاڕو شوێنەكانی تر خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی دووربن لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەوەشی وتووە:" هەروەها پێویستە هاووڵاتیان لەرۆژانی جەژن سەردانی یەكتری نەكەن و لەماڵەكانیاندا بمێننەوە، چونكە وەك نەریتێك كە سەردانی یەكتری دەكەن و ماچ و تەوقەو ئەوانە كاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر بڵاووبونەوەی ڤایرۆسەكە و رێگەیەكی ئاسانە بۆ گواستنەوەی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار