ئه‌وقاف جارێکى دیکه داوا ده‌کات ده‌ستنوێژ له‌ماڵه‌وه بگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان له شه‌وى قه‌در راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و ئه‌وه ده‌خاته‌روو که" شه‌وى قه‌درى پیرۆز له‌کاتژمێر (12:00)ى شه‌و تا ئه‌نجامدانى نوێژى به‌یانى مزگه‌وته‌کان کراوه ده‌بن".
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاماژه به به‌یانى ژماره(١٧)ى ساڵى ٢٠٢١ى لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى و گیانى نوێژخوێنان بۆ شه‌وى قه‌درى پیرۆز بڕیارماندا به ده‌رچوواندنى ئه‌م رێنماییانه:
یه‌که‌م: شه‌وى قه‌درى پیرۆز له‌کاتژمێر ١٢ شه‌و تاوه‌کو ئه‌نجامدانى نوێژى به‌یانى مزگه‌وته‌کان کراوه ده‌بن .
دووه‌م: مه‌رجه ھه‌موو که‌سێک له‌ناو مزگه‌وت ماسک ببه‌ستێ.
سێیه‌م: ده‌ست نوێژ له ماڵه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، نوێژ خوێنان به‌رماڵى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ھێنن و دوورى نێوانیان ره‌چاو بکرێت له مه‌تر و نیوێک تا دوو مه‌تر.
چواره‌م: خواردن و خواردنه‌وه پێشکه‌ش ناکرێت.
پێنجه‌م: پاراستنى پاک و خاوێنى ناو مزگه‌وت به گشتی.
شه‌شه‌م : له‌کاتى بوونى سه‌رپێچی، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌وقافه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى کارگێرى و یاسایى به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیکاران.
حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ئه‌وقافى پارێزگاکان و ئه‌وقافى قه‌زاکان به‌دواداچوونى به‌رده‌وام بۆ جێبه‌جێکردنى رێنمیاییه‌کان ده‌که‌ن.
ھه‌شته‌م: ده‌زگاکانى راگه‌یاندن دواى (رێپێدانى ئه‌وقافى پارێزگا) ده‌توانن روماڵى شه‌وى قه‌در له مزگه‌وته‌کان بکه‌ن.
نۆیه‌م: ئه‌م رێنمایانه له شه‌وى قه‌درى پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستاى ئایینى مزگه‌وت و نوێژخوێنان وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌کرێن.
