داکۆکى له دابینکردنى بیمه‌و خانه‌نشینى بۆ کرێکاران ده‌کات
"پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت چاودێریى ڕێژه‌ى ھێنانى ده‌ستى کارى ده‌ره‌کى بکات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى کرێکارانه‌وه رایگه‌یاند، داکۆکیکارى خه‌باتى رێکخراوه‌یى کرێکاران ده‌بن له‌پێناو دابینکردنى بیمه‌و خانانه‌نشینکردنیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى نیسانى 2021، رێَواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌په‌یامێکى پیرۆزباییدا، به‌بۆنه‌ى 1ى ئایارى ڕۆژى جیهانیى کرێکارانه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌م بۆنه جیھانییه به‌ده‌رفه‌تێک ده‌زانین که‌تێیدا ستایشى ڕۆڵ و کاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى کرێکاران بکه‌ین له‌ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ى وڵات‌دا، بوژاندنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ى ھیچ سێکته‌رێکى ژیان به‌دى ناکه‌ین که‌شوێن په‌نجه‌ى زێڕ‌ینى کرێکارانى پێوه دیار نه‌بێت، ئه‌وه‌ى که‌هاتۆته دى به‌رى ڕه‌نج و ماندوبونى دڵسۆزانه‌ى ئه‌وانه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانى کوردستان وێڕاى پشتیوانیمان له‌ھه‌مو داخوازییه ڕه‌واکانى کرێکاران، ھاوکات داکۆکیکارى خه‌باتى ڕێکخراوه‌ییان ده‌بین له‌سه‌ندیکا پیشه‌ییه‌کانیاندا، له‌پێناو فه‌راھه‌مکردنى ژیان و گوزه‌رانێکى ئاسوده‌تر بۆیان و دابینکردنى بیمه‌و خانانه‌نشینکردنیان له‌دواى ته‌مه‌نى یاسایى کارکردن".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "پاڵپشتیى ته‌واوى خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ کرێکاران و ده‌ستى کارى ناوخۆیی، پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت چاودێریى ڕێژه‌ى ھێنانى ده‌ستى کارى ده‌ره‌کى بکات له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه، به‌جۆرێک کار نه‌کاته سه‌ر بژێوى و کارى کرێکارانى ناوخۆیی، ھه‌روه‌ھا یاساکانى کار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ھه‌مو ورده‌کارییه‌کانییه‌وه جێبه‌جێ بکات".
رێواز فایه‌ق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌رله‌مانى کوردستان زه‌مینه‌ى ته‌واو ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ریى ھه‌ر پێشنیازه‌یاساو ھه‌موارکردنه‌وه‌یه‌کى نوێى یاساى کار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌گۆڕانکارى له‌ماف و داخوازییه‌کانى کرێکاران بکات به‌ره‌و ژیانێکى شایسته تر.
