ئه‌مجاره‌ش عه‌ره‌ب له که‌رکوک له کوردى برده‌وه
لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان هاوپه‌یمانێتییه‌کان پێکهێناو کورده‌کان هه‌ر یه‌که‌و به‌جیا به‌شدارى ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌شت پارت و لایه‌نى عه‌ره‌بى له که‌رکوک، له‌ژێر ناونیشانى "هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له که‌رکوک" هاوپه‌یمانێتیه‌کیان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق پێکهێنا و راکان جبورى پارێزگارى ئێستاى شاره‌که به‌وه‌کاله‌ت سه‌رۆکایه‌تى هاوپه‌یمانێتیه‌که ده‌کات، به‌ڵام لایه‌نه کوردییه‌کان هه‌ریه‌که‌و به جیا به‌شدارى ده‌کات.
به‌پێى لیستى هاوپه‌یمانێتیه‌کان که له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کانى "پرۆژه‌ى عه‌ره‌بى له عێراق" که خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، له‌گه‌ڵ "حزبى چاره‌سه‌ر" که جه‌مال ناسر ده‌لى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، "به‌ره‌ى عێراقى بۆ دیالۆگى نیشتمانی" که ساڵح محه‌مه‌د موتڵه‌ک، "پارتى عێراقى یه‌کگرتو" که ئوسامه عه‌بدولعه‌زیز، "حزبى راستى نیشتمانی" که ئه‌حمه‌د حه‌مادی، "کۆمه‌ڵه‌ى کۆمارى عێراقی" که محه‌مه‌د هادى عه‌بدولڕه‌حیم، "کۆمه‌ڵى کارى چاکسازی" که سه‌لیم عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، "حزبى دیالۆگ و گۆڕانکاری" که حامید موتڵه‌گ سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، هاوپه‌یمانێتیه‌کیان له‌ژێر ناونیشانى "هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له که‌رکوک" پێکهێنا.
"هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له که‌رکوک" راکان سه‌عید جبورى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که لایه‌نه کوردستانییه‌کان نه‌یانتوانى بگه‌نه رێککه‌وتن بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌کى کوردستانى له که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کان.
به‌پێى رێککه‌وتنى پێکهاته‌کانى که‌رکوک، کورسییه‌کانى په‌رله‌مان له‌و پارێزگایه 12 کورسى ده‌بێت و به‌سه‌ر سێ بازنه دابه‌شکراون، بازنه‌ى یه‌که‌م که رۆژهه‌ڵاتى قه‌زاى ناوه‌ندى که‌رکوک ده‌گرێته‌وه پێنج کورسى بۆ دیاریکراوه و زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌که‌ى کوردن، بازنه‌ى دووه‌میش ناوه‌ڕاستى قه‌زاى ناوه‌ند ده‌گرێته‌وه که چوار کورسى بۆ دیاریکراوه و دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ش کورد و عه‌ره‌ب و تورکمانى تێدایه، هه‌رچى بازنه‌ى سێیه‌میشه حه‌ویجه و ریاز ده‌گرێته‌وه و زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌که‌یان عه‌ره‌بن و سێ کورسى بۆ دیاریکراوه.
بڕیاره 10ى 10ى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت.
