عهبادی هۆشداری لەدانانی بنکەی سەربازی تورکیا لەهەرێمی کوردستان دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپەیمانی نەسر هۆشداری لەبارەی دانانی بنکەی سەربازی نوێی تورکیا دەداتو دهڵێت، داواکارن لەلایەنە فەرمی و نیشتیمانییەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق.
هپێی ههواڵی میدیاکانی تورکیا، سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەکردووە کە بنکەیەکی سەربازیی نوێ لەناوچەی مەتین لەهەرێمی کوردستان دادەمەزرێننو ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە ناوەستن و قۆناغ بەقۆناغ بەردەوام دەبن.
لهبهرامبهردا هاوپەیمانی نەسڕ كه حهیدهر عهبادی سهرۆكایهتی دهكات ڕایگهیاندووه، داواکارن لەلایەنە فەرمی و نیشتیمانییەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، داواش لەحکومەتی تورکیا دەکات چاو بەسیاسەتەکانیدا بەرامبەر بەعێراق بخشێنێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەقامگیری و دراوسێتیی باش.
سلێمان سۆیڵودا باس لەوەش کردووه، "ناوچەی مەتین هەروەک سوریا زۆر گرنگە، بۆیە بەگرنگی دەزانین بنکەیەکی سەربازیی لەو ناوچەیە دابمەزرێنین، بەوەش کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە دەکەین" و جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەو ناوچەیە هێڵی پەڕینەوەی گەریلاکانە بۆ قەندیل و پێویستە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادا بمێنێتەوە.
