سەندیكای كرێكارانی كوردستان: چینی كرێكاران لەدۆخێكی خراپدان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی چوار مانگی رابردوی ئەمساڵدا 10 كرێكار لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.

 چالاك رەئوف، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، ئەمڕۆ 1ی ئایار  لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لەم ڕۆژەدا پەیاممان جێبەجێ كردنی دەستەبەری مافی كرێكارانە وپێویستە كاربكرێت بۆ زیاتر خزمەت كردنی چینی كرێكاران و چونكە ئەوان لەدۆخێكی خرابدان.

وتیشی: كرێكاران  روبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە هەروەها چەندین كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەست داوە.

لەبارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران، چالاك رەئوف وتی: ساڵی رابردو 30 كرێكار گیانیانلەدەست داوە و هەروەها لەچوارمانگی ئەمساڵیشدا 10 كرێكار لە هەرێمی كوردستان لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە كە حەوت حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار