كاندیدەكانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئێمە لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆ دیاریكردن و وردبینیكردن بۆ كاندیدەكان، بۆ ئەوەش چەند پێوەرێكمان هەبووە وەك پارتی.
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستەكەیان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تۆمار كردووە و پارتی بە تەنها و بە یەك لیست لە سەرجەم پارێزگاكاندا بەشدار دەبێت.
ناوبراو وتی "ئێمە لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆ دیاریكردن و وردبینیكردن بۆ كاندیدەكان، بۆ ئەوەش چەند پێوەرێكمان هەبووە وەك پارتی، دواتر سەركردایەتی بڕیاری كۆتایی لەسەر داون".
ناوی كاندیدەكان:
دهۆك (خەلیل غازی دۆسكی، فەهمی سەلمان بەرواری، خالید سەلیم، ئەڤین سەلیم).
زاخۆ (عەبدوڵا ڕەشید، سەگڤان محەمەد، سۆزان عەلی)
ئاكرێ: (خەسرەو گۆران، ڤیان سەبری، موفەق شەها، چیا تەیمور)
هەولێر: (محەمەد سدیق خۆشناو، نەهرۆ محەمەد، سیپان عەزیز، جوان عەبدوڵا، ئامانج مەحمود، سامیە كەریمخان، یەحیا شێروان، خدر عەلی ساڵح، ڕێبوار هادی، لەیلا ئەكرەم، سەباح سوبحی حەیدەر، مەریوان قەرەنی نەقشبەندی، نەهلا قادر ئەفەندی)
سلێمانی: (یادگار مەحمود نەسروڵا، شنۆ نوری عەبدوڵا ساڵح)
هەڵەبجە (ئەشواق نەجمەدین جاف)
ڕانیە (ناسكە عەبدوڵا)
گەرمیان (غەزالە محەمەد ساڵح، شوان محەمەد مستەفا (یەدەگ)
كەركوك: (شاخەوان عەبدوڵا، نەجوا حەمید محەمەد)
