تەندروستی هەرێم: 11 توشبوی دیكە گیانی لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەڕێژەیەكی بەرچاو داكشاوەو هەروەها 11 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 872 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوان بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوەو ژمارەی ئەوانەشی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 369 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 926 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 4 لە هەولێر، 6 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.
دەقی راگەیەندراوەكە.
