بۆشایى ئه‌منى پێشمه‌رگه ده‌کاته قوربانى
حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى تیرۆرستانى داعش بۆسه‌ر میجوه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له پردێ بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند" پێشتر فیدڕاڵى ئاگادارکردوه‌ته‌وه که ئه‌و شوێنه‌ى تیرۆریستانى داعش هێرشیان کرده سه‌ر پێشمه‌رگه، بۆشایى ئه‌منیى تێدا هه‌یه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى ئایارى 2021، جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:"له‌شه‌وى 1ى ئایارى 2021، تیرۆریستانى داعش هێرشیانکرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و له به‌رامبه‌ردا هێزى قاره‌مانى پێشمه‌رگه‌ش به توندى لێیان هاتنه ده‌ست و تێکیان شکاندن و له ئه‌نجامدا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هید و برینداربون".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئه‌و روداوه له دواى ئه‌وه دێت که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشتر و ئێستاش چه‌ندینجار حکومه‌تى عێراقى فیدڕاڵى ئاگادارکردوته‌وه که ئه‌و شوێنه‌ى تیرۆریستانى داعش هێرشیان کرده سه‌ر که که‌وتوه‌ته نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، "بۆشایى ئه‌منیى تێدا هه‌یه و بۆته ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش خۆیانى تێدا ڕێکبخه‌نه‌وه و به‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کى جددى له‌سه‌ر ناوچه‌که دروست ده‌کات".
هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه ئامانجى سه‌ره‌کى حکومه‌تى هه‌رێمه و هه‌میشه ئاماده‌یى خۆیشى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه".
