هه‌په‌گه: سوپاى تورک به هه‌لیکۆپته‌ر کوژراوه‌کانى ده‌گوازێته‌وه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌دژى هێرشى داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا، به چالاکیى به‌هێز وه‌ڵامى داگیرکه‌ران داوه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێن:" سوپاى تورک به هه‌لیکۆپته‌ر کوژراوه‌کانى ده‌گوازێته‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى ئایارى 2021، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل( هه‌په‌گه) له‌سه‌ر هێرشه داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا و چالاکیى به‌هێزى گه‌ریلاکانى دژى ئه‌و هێرشانه ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى “بازه‌کانى زاگرۆس”، هێزه‌کانمان ڕۆژى ٢٩ى مانگى چوار، کاتژمێر ١١:٣٠ خۆله‌کى پێشنیوه‌ڕۆ، له هه‌رێمى ئاڤاشین، له‌سه‌ر گردى مام ڕه‌شۆ، یه‌کینه‌یه‌کى شاراوه‌ى سوپاى تورکى خسته ژێر چاودێرییه‌وه و دژیان چالاکییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا دوو داگیرکه‌ر سزادران، سوپاى تورک به هێلیکۆپته‌ر کوژراوه‌کانى دوور خسته‌وه و ناوچه‌که‌ى بۆردوومان کرد.
هه‌روه‌ها ڕۆژى ٣٠ى مانگى چوار، کاتژمێر ١١:٣٠ى پێشنیوه‌ڕۆ و ٠٧:٠٠ى ئێواره، سوپاى تورک به هێرشى قورس بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ێ له گردى شه‌هید ئارنۆس و شه‌هید مۆنزور له مه‌یدانى مام ڕه‌شۆ، له هه‌رێمى ئاڤاشین ویستى بێته ناوچه‌که‌وه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووى به‌رخۆدانى گه‌ریلا بووه‌وه و به‌بێى ئه‌نجام کشایه‌وه.
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه کاتژمێر :٠٦:٣٠ خوله‌کى به‌یانی، هێزه‌کانمان به چه‌کى قورس دژى بنکه‌ى گرێ له ناوچه‌ى چه‌لێى سه‌ربه جوله‌مێرگ، چالاکییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه سه‌رکه‌وتووه‌دا، سه‌نگه‌رى داگیرکه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانى ناویدا ڕووخێندران.
له سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و تۆپبارانه‌کانیشى هاتووه:
ڕۆژى ٢٩ى مانگى چوار، کاتژمێر ٠٩:٠٠ى شه‌و، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک مه‌یدانى کۆلیتى له خواکورکیان بۆردوومان کرد.
ڕۆژى ٣٠ى مانگى چوار، کاتژمێر ٠١:٣٠ بۆ ٠٢:٠٠ى دوانیوه‌ڕۆ، سوپاى داگیرکه‌رى تورک، زه‌وییه‌کانى گوندى کێستا له هه‌رێمى مه‌تینا و گردى زه‌ندوراى تۆپباران کرد، له ئه‌نجامى تۆپبارانه‌که‌دا، ئاگر له زه‌وییه‌کان که‌وته‌وه.
ڕۆژى ٣٠ى مانگى چوار، کاتژمێر ٠١:٤٠ خوله‌کى به‌ره‌به‌یان فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک، مه‌یدانى کارکه‌ریان له هه‌رێمى زاپ بۆردوومان کرد.
له کۆتاییش هاتووه: له هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک‌دا، زیانێک به‌ر گه‌ریلاکانمان نه‌که‌وتووه.
