فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان پێکه‌وه: له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ى دوژمنانداین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێک له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانى داعش بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن:" هێشتا خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م ھه‌ره‌شه‌ى دوژمنان و تیرۆردان و مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر قه‌واره‌که که‌م نین".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 1ى ئایارى 2021، فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که پێویسته هه‌رچى زووه هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عێراقى به هاوبه‌شى پارێزگارى له‌و ناوچانه بکه‌ن.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که:
راگه‌یه‌نراوێک له ژماره‌یه‌ک فراکسیۆنى په‌رله‌مانى کوردستان
به‌داخه‌وه جارێکى دیکه به‌هۆى ھێرشى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى ھێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له سنورى پردێ ، پۆلێک له پێشمه‌رگه‌ى دلسۆزى خاک و نیشتیمان شه‌ھید و بریندار بوون .
به‌ناوى فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان وێراى ئیدانه‌کردنى ئه‌و په‌لاماره تیرۆرستیه‌ى شه‌وى رابردوو ، پرسه‌و ھاوخهمى خۆمان ئاراسته‌ى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان ده‌که‌ین و ھیواى زوو چاک بوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین .
ئاشکرایه په‌لامارى تیرۆرستان له شه‌وى رابردوو ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه ، ھێشتا ئێمه له‌به‌رده‌م ھه‌ره‌شه‌ى دوژمنان و تیرۆرداین و مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر قه‌واره‌که‌مان که‌م نین، ھه‌ربۆیه له ئێستادا زیاتر له ھه‌رکاتێک کوردستان پێویستى به ته‌بایى و یه‌کریزى ھه‌یه ، باوه‌رمان وایه ته‌نھا به یه‌کێتى و یه‌کڕیزى و پێکه‌وه بوونمان ده‌توانین رووبه‌رووى پیلانى تیرۆرستان و دوژمنانى میلله‌ته‌که‌مان ببینه‌وه .
ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییانه‌ى که‌له‌دواى نه‌مانى پێشمه‌رگه له‌ناوچه کوردستانیه‌کاندا درووستبوون هه‌میشه به زیان بۆ خه‌ڵکى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم شکاونهتهوهو تیرۆریستان سوودییان له‌م کهلێنهنانه وه‌رگرتووه تا ده‌ستى ڕه‌شیان نیشان بده‌نه‌وه.
پێویسته هه‌رچى زووه هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عێراقى به هاوبه‌شى پارێزگارى له‌و ناوچانه بکه‌ن و ئه‌م ڕووداوه نیشانمان ده‌داته‌وه نه‌بوونى پێشمه‌رگه له‌و ناچانه‌دا چه‌ند زیانبهخشبووه.
دڵنیاین ئیراده‌ى خۆراگرى گه‌له‌که‌مان وره‌ى پۆڵاینى ھێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان زۆر له په‌لامارى ترسنۆکانه‌ى تیرۆستان به‌ھێزتره.
گیانى شه‌ھیدانمان شاد،خودا ئارامى و سه‌بوورى به‌هه‌موو لایه‌کمان بدات‌و برینداره‌کان بێ شیفا نه‌کات.
فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان
فراکسیۆنى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان
فراکسیۆنى گۆڕان
فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان
فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان
فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى
فراکسیۆنى پارتى گه‌شه‌پێدانى تورکمانى
فراکسیۆنى سه‌رده‌م
فراکسیۆنى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کلدانى سریانى ئاشورى
فراکسیۆنى میلله‌ت
فراکسیۆنى پارتى چاکسازى تورکمانى
فراکسیۆنى ئازادى
فراکسیۆنى رافیده‌ین
فراکسیۆنى ئازادى
فراکسیۆنى به‌ره‌ى تورکمانى
فراکسیۆنى ئه‌رمه‌ن
١ی٥ی٢٠٢١
