مه‌لابه‌ختیار: هاوپه‌یمانى ناچارى یه‌کێتى و گۆران گولاجه عیلاج نیه
 
                        
                    5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى 
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، رێگه‌ى ته‌ندروستى یه‌کێتى و گۆڕان، یه‌کگرتنیانه، هاوپه‌یمانى ناچاری، گولاجه، عیلاج نییه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دووى ئایارى 2021، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له نوسینێکدا له هه‌ژمارى فه‌رمى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک به ناونیشانى (هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانى یه‌کێتى - گۆڕان) نوسیویه‌تى" سیسته‌مى لیستگه‌رایى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره، هاوسه‌نگیه‌ک له نێوان تواناى کاندید و کاریگه‌رى حزبه‌کان له مه‌حه‌ک ده‌دات، زۆرن ئه‌وانه‌ى پێیان وایه، زۆربه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پێشوى لیستى کراوه، ده‌نگى خۆیان بوه، ئه‌مجاره‌یان بۆیان ده‌رده‌که‌وێ، لافه‌کانیان چه‌ند بێ ده‌کات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" حزبه‌کانیش، بۆیه سوربون له‌سه‌ر سیسته‌مى لیستگه‌رایى بازنه‌یی، هۆکاره‌که‌ى به‌دینه‌هێنانى دروشمه‌کان و دۆخى ناله‌بارى ده‌سه‌ڵاته‌کان و متمانه‌ى لاوازى جه‌ماوه‌ره به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه‌کان، له‌به‌ر گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌ری".
هاوکات، مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ى پێکهێنانى هاوپه‌یمانى له نێوان یه‌کێتى و گۆڕان ده‌شڵێت" ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نییه هه‌ردولا به‌هێزن، به‌ڵکو له‌به‌رمه‌ترسى سه‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه، دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، رێگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ردولا، یه‌کگرتنیانه، هاوپه‌یمانى ناچاری، گولاجه عیلاج نییه".
 
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                     
                         
  
                         
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                         
                         
                        