تورکیا بۆ سەر هەرێم یان پەکەکە هاتووە؟

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارێز عەبدوڵڵا

بەزاندنى سنوورى هەرێمى کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورکیا پاساوەکەى بوونى پەکەکەیە لەناو خاکى هەرێم، بەڵام ئامانجى تورکیا لەو هێرش و ئۆپەرۆاسیۆنانەدا زۆر لە رووبەڕووبوونەوەى پەکەکە گەورەترە، چونکە:

  1. ئەو هەموو هێز و توانا سەربازى و داراییانەى لە باشوور خەرجى دەکات، ئەگەر نیو ئەوەندەى لەناو سنوورەکانى خۆى خەرج بکا دەتوانێ بە شێوەیەک کۆنتڕۆلى سنوورەکە بکات، کە مێروولە نەتوانى لێی دەرباز بێ.
  2. دەوڵەتى تورکیا نایشارێتەوە کە ساڵى ٢٠٢٣ کۆتایی بە ڕێککەوتننامەى لۆزان دێ و ئەو کاتیش بە پێی میساقى میللى دەستبەسەر ویلایەتى موسڵدا دەگرێتەوە.
  3. زۆر دەمێکە تورکیا لەناو خاکى هەرێم ئۆپەراسیۆنى سەربازى دەکا، بەڵام ئێستا شێواز و ئامانجى ئۆپەراسیۆنەکان گەورەتر و فراوانتر بوونە و کاربەدەستە گەورەکانیشیان نایشارنەوە کە بنکەى هەمیشەیى لەهەندێک شوێنى ستراتیژى بادینان دادەمەزرێنن.
  4. بەو ئۆپەراسیۆنانە خەڵکێکى زۆر ئاوارە و دەربەدەر دەبن، بەو هۆیەشەوە هەم بارى حکومەتى هەرێم گرانتر دەبێ و هەمیش لێدانێکى گەورەیە لە ژێڕخانى ئابوورى وڵاتەکەمان.
  5. مانەوەى هێزەکانى تورکیا کاتیى نییە، بەڵکو هەمیشەییە و دەیەوێ ئەو کارتە فشارەى هەر لە دەستدا بمێنێتەوە بۆ هەر گۆڕانکارییەک کە لە عێراق ڕووبدا.
  6. ئەگەر هیچ پێشهاتێکیش نەهاتەدی ئەو ناوچانە لە بەرامبەر دەستکەوتى گەورەتر ڕادەستى دەوڵەتى عێراق دەکاتەوە، نەک حکومەتى هەرێم.

لەبەر ئەو هۆکارانە من پێم وایە ئۆپەراسیۆنەکانى تورکیا ئەوەندى دژى حکومەتى هەرێم، عێراقى فیدراڵى و ئایندەى هەرێمى کوردستانن نیو ئەوەندى دژى پەکەکە نین.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار