براكەی مەلا كرێكار زانیاری لەبارەی تەندروستیەوە ئاشكرادەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خالد رەنجدەر رایگەیاند تەندروستی مەلا كرێكار زۆر باشە ژەمە ڤاكسینی یەكەمی وەرگرتووە و هیچ كێشەیەكی تەندروستی بۆ دروست نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە، 22 ئایاری 2021 خالد رەنجدەر لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:"ئەمڕۆ شەممە بە سكایپ چاومان بە مامۆستا كەوت. سوپاس بۆ خوا تەبدروسی زۆر باشە. ژەمە ڤاكسینی یەكەمی وەرگرتووە و هیچ كێشەیەكی تەندروستی بۆ دروست نەبووە الحمدللە."
پێشتر مەلا كرێكار لە وڵانی نەرویج چەندین جار دادگایی كراوە و زیندانی كراوە پێش ساڵێك لەسەر داوایەك ئەو وڵاتە مەلا كرێكار تەسلیمی ئیتاڵیا كردووە و دادگای ئیتاڵیا بەتاوانی دروستكردنی رەوتێك بەناوی "رەوتی شاخ" كە مەبەستیەتی خەلافەتێكی ئیسلامی لە رێگەی توندوتیژییەوە دروستبكات، سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار ئەمیری پێشوی ئەنساڕوئیسلام دەركردووە.
ئەنسارولئیسلام لە ساڵی 2001 لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو گرووپی جوندولئیسلام، بە ڕابەرایەتی ئەبو عەبدوڵای شافعی و گروپێكی جیابووەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا كرێكار دامەزرا. مەلا كرێكار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام.
لە پرۆسەی ئازادی عیراقدا هێزی ئەنسارو لئیسلام بەڕێگەی ئاسمانی و وشكانی لەلایەن هێزی ئەمریكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لەناوبران و بەناو خاكی ئێراندا پەرتەوازەبوون و لە ئێستاشدا بەشێك لە ئەندامانی ئەو گروپە لە ناو "داعش" دان.