دوو کتێبى وه‌رگێڕانى توانا ئه‌مین چاپ ده‌کرێنه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماڵى وه‌فایى چاپى دووه‌مى کتێبى (ڕ‌ازى گوڵى سوور) به وه‌رگێڕانى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، توانا ئه‌مین بڵاوده‌کاته‌وه، هاوکات ناوه‌ندى ئاوێر چاپى دووه‌مى کتێبى (تۆ له په‌نهانترین که‌لێنى پیرۆزى دڵمدایت) به وه‌رگێڕانى هه‌مان وه‌رگێڕ بڵاوده‌کاته‌وه.
توانا ئه‌مین له‌باره‌ى ئه‌م دوو کتێبه‌وه وتى «یه‌که‌میان هه‌ڵبژارده‌یه‌که له شیعرى بیانیى و دووه‌میان بریتییه له هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له جوانترین شیعر و چیرۆک و کورته‌ى فه‌لسه‌فه و گفتوگۆکانى بیرمه‌ند و عاریفى به‌نگالى ڕابیندرانات تاگوور.»
تاگوور، یه‌که‌م نووسه‌رى ئاسیاییه که خه‌ڵاتى نۆبێڵى وه‌رگرتووه و کتێبه‌کانى بۆ نزیکه‌ى سه‌رجه‌م زمانه زیندووه‌کانى جیهان وه‌رگێڕدراوه. په‌یامى ئه‌م نووسه‌ره له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى و سروشت دۆستى ده‌وه‌ستێت و له سه‌رجه‌م نووسینه‌کانیدا ستایشى خوداوه‌ند و ژیان و مرۆڤ ده‌کات.
توانا ئه‌مین، نووسه‌رێکى تاراوگه‌نشینى کورده و زیاتر له ٢٠ به‌رهه‌مى له بواره‌کانى چیرۆک، لێکۆلێنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕاندا هه‌یه.